إعدادات العرض
هەر مسوڵمانێک کاتێک ساتی نوێژی فەرز دێت، بە جوانى وڕێکی: دەستنوێژ بگرێت وخشوعی هەبێت وڕکوع ببات، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى
هەر مسوڵمانێک کاتێک ساتی نوێژی فەرز دێت، بە جوانى وڕێکی: دەستنوێژ بگرێت وخشوعی هەبێت وڕکوع ببات، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى
لە عوسمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەر مسوڵمانێک کاتێک ساتی نوێژی فەرز دێت، بە جوانى وڕێکی: دەستنوێژ بگرێت وخشوعی هەبێت وڕکوع ببات، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى ئەگەر تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت، وئەمیش بۆ هەموو کاتێکە».
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Español Hausa Português සිංහල Svenska ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە Tiếng Việt Kiswahili پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or Malagasy नेपाली Čeština Oromoo Română Nederlands Soomaali తెలుగు ไทย മലയാളം Српски Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Lietuvių Wolof ქართული Magyar Moore Українська Македонски Azərbaycan Shqipالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە هەر مسوڵمانێك كاتی نوێژی فەرز بێت، و بەكامڵی وجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرێت، پاشان خشوعی هەبێت لە نوێژەكەدا، وبە دڵ وئەندامەكانی ملكەچی خوای گەورە بێت وبیر لە مەزنی پەروەردگاری بكاتەوە، وكردەوەكانی ناو نوێژ وەكو ڕكوع وسوجدە وهتد ؛ بەجوانی وكامڵی ئەنجام بدات، ئەوا ئەم نوێژە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكانی پێشووی، بەڵام لێخۆشبوون لە تاوانە گەورەكان ناگرێتەوە، وئەم فەزڵ وپاداشتە لە هەموو نوێژێكدایە و بۆ هەموو كاتێك.فوائد الحديث
ئەو نوێژکردنەى دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوان وگوناهەکان ئەوەیە كە بەندە بەجوانی دەستنوێژی بۆی گرتووە، وبە خشوع وئامادەیی دڵ ئەنجامی داوە، وتەنها مەبەست ونیەتی خواى گەورە بووە.
فەزڵ وپاداشتی بەردەوامی لەسەر پەرستنەكان، وهۆكارن بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكان.
فەزڵ وپادشتی دەستنوێژگرتن بەشێوەیەكی ڕێك وچاك، هەروەها نوێژ ئەنجامدان بە جوانی وچاكی وخشوع بوون تێیدا.
خۆ بەدوورگرتن لە گوناهە گەورەكان گرنگە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكان.
گوناهە گەورەكان تەنها بە تەوبەكردنی ڕاستگۆیانە خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت.
التصنيفات
فەزڵی نوێژکردن