جولەکەكان ؛ خواى گەورە توڕەیە لێیان، وگاوڕەکان گومڕان

جولەکەكان ؛ خواى گەورە توڕەیە لێیان، وگاوڕەکان گومڕان

لە عەدی کوڕی حاتمەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جولەکەكان ؛ خواى گەورە توڕەیە لێیان، وگاوڕەکان گومڕان».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە جولەكەكان قەومێكن خوای گەورە توڕەیە لێیان ؛ چونكە هەق وڕاستیان زانی وكردەوەیان پێنەكرد. وگاوڕەكان قەومێكی گومڕان؛ چونكە كردەوەیان كرد بەبێ زانست.

فوائد الحديث

زانست وكردەوە پێكەوە هۆكاری ڕزگاربوونن لە ڕێبازی ئەوانەی خوای گەورە توڕەیە لێیان -جولەكەكان- وئەوانەی گومڕان -گاوڕەكان-.

هۆشداری لە ڕێبازی جولەكە وگاوڕەكان، وپابەندبوون بە ڕێبازی ڕاست كە ڕێبازی ئاینی ئیسلامە.

جولەكە وگاوڕەكان خوای گەورە توڕەیە لێیان وگومڕان، بەڵام تایبەتترین سیفەتی جولەكەكان ؛ خوای گەورە توڕەیە لێیان، وتایبەتترین سیفەتی گاوڕەكان ؛ گومڕان.

التصنيفات

ئیسلام, ڕاڤەکردنی -تەفسیرکردنی- ئایەتەکان