هرس وناه بات، اشان هستت ودستنو برت، دواتر نو بات، اشان داواى لخشبوون ل خواى ور بات؛ ئوا خواى ور ل خش دبت

هرس وناه بات، اشان هستت ودستنو برت، دواتر نو بات، اشان داواى لخشبوون ل خواى ور بات؛ ئوا خواى ور ل خش دبت

لە عەلیەوە دەڵێت: من پیاوێک بووم ئەگەر فەرموودەیەکم ببیستایە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ خواى گەورە (بەهۆیەوە) سوودی پێ دەگەیاندم بە ویستی خۆی، وئەگەر یەکێک لە هاوەڵانی فەرموودەیەکی بۆم باس کردایە سوێندم دەدا، ئەگەر سوێندی بخواردایە ئەوا باوەڕم پێی دەکرد، وئەبوبەکر -فەرموودەیەکی- بۆم گێڕایەوە، وئەبوبەکر ڕاستی فەرموو، فەرمووی: بیستوومە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «هەرکەسێک گوناهێک بکات، پاشان هەستێت ودەستنوێژ بگرێت، دواتر نوێژ بکات، پاشان داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە لێی خۆش دەبێت»، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ} واته: {وە ئەوانەی کە کاتێک کردەوەیەکی ناشیرین دەکەن یان ستەم لەخۆیان دەکەن کە یادی خوایان کردەوە داوای لێبووردن دەکەن بۆ گوناھەکانیان} [آل عمران: 135].

[صەحیحە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەربەندەیەك گوناهێک بکات، پاشان هەستێت و بەڕێكی وجوانی دەستنوێژ بگرێت، دواتر دوو ڕكات نوێژ بکات بەنیەتی تەوبەكردن لەم گوناهە، پاشان داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە لێی خۆش دەبێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ} واته: {وە ئەوانەی کە کاتێک کردەوەیەکی ناشیرین دەکەن یان ستەم لەخۆیان دەکەن کە یادی خوایان کردەوە داوای لێبووردن دەکەن بۆ گوناھەکانیان} [آل عمران: 135].

فوائد الحديث

پاش كردنی گوناهـ ؛ مسوڵمان ئامۆژگاری كراوە بە نوێژكردن پاشان داواكردنی لێخۆشبوون لە خوای گەورە.

فراوانی لێخۆشبوونی خواى گەورە -عز وجل-، وتەوبە وداواى لێخۆشبوون قبوڵ دەکات.

التصنيفات

تەوبە کردن