إعدادات العرض
جوێندەر ودەمشڕ نەبووە، وکەسێک نەبووە دەنگی بەرز بکاتەوە (بەسەر خەڵکی) لە بازاڕەکاندا، وخراپەی ئەنجام نەدەدا بەرامبەر بە خراپە (کە دەرهەقی کرابێت)، بەڵکو لێبووردە…
جوێندەر ودەمشڕ نەبووە، وکەسێک نەبووە دەنگی بەرز بکاتەوە (بەسەر خەڵکی) لە بازاڕەکاندا، وخراپەی ئەنجام نەدەدا بەرامبەر بە خراپە (کە دەرهەقی کرابێت)، بەڵکو لێبووردە بوو و (لە خەڵکی) خۆش دەبوو
لە ئەبی عبد الله ئەلجەدەلیەوە دەڵێت: پرسیارم لە عائیشە کرد -ڕەزاى خواى لێبێت-، سەبارەت بە ڕەوشتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش ووتی: «جوێندەر ودەمشڕ نەبووە، وکەسێک نەبووە دەنگی بەرز بکاتەوە (بەسەر خەڵکی) لە بازاڕەکاندا، وخراپەی ئەنجام نەدەدا بەرامبەر بە خراپە (کە دەرهەقی کرابێت)، بەڵکو لێبووردە بوو و (لە خەڵکی) خۆش دەبوو».
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Русский 中文 हिन्दी Bahasa Indonesia اردو Hausa Tiếng Việt অসমীয়া Nederlands Kiswahili සිංහල ગુજરાતી Magyar ქართული Română Português ไทย తెలుగు मराठी دری Türkçe አማርኛ বাংলা Malagasy Македонскиالشرح
دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لێكرا سەبارەت بە ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش ووتی: جوێندان وقسە وكردەوەی ناشیرین لە خوو وڕەوشتی نەبوو، وزۆری لەخۆی نەدەكرد بۆ ووتنی قسەی ناشیاو وبە ئەنقەستیش ئەو وشانەی نەدەووت، ولە نێو بازاڕەكاندا دەنگی بەرز نەدەكردەوە، وبەرامبەر خراپە خراپەی ئەنجام نەئەدا؛ بەڵكو چاكەی ئەنجام ئەدا، ولە ناخیدا لێی دەبووری، وچاوپۆشی دەكرد وپشتگوێی دەخست لە ئاشكرادا.فوائد الحديث
ڕوونکردنەوەى ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەری بوو لە ڕەوشتی بەرز وباڵا، ودوور بوو لە هەموو ڕەوشتە خراپ وناشیرینەکان.
هاندان بۆ خۆ ڕازاندنەوە بە ڕەوشتە جوانەكان ودووركەوتنەوە لە ڕەوشتە ناشیرینەكان.
سەرزەنشتکردنی ووتنی وشەى ناشیرین ودەمشڕی لەکاتی قسەکردندا.
دەنگ بەرزکردنەوە بە سەر خەڵكی وهاوار كردن بە سەریاندا؛ سەرزەنشتکراوە.
هاندان بۆ چاكەكاری بەرامبەر بە خراپە ولێخۆشبوون ولێبووردەیی.