إعدادات العرض
نوێژ ئەنجامدان دروست نییە کاتێک خواردن ئامادە بێت یان کاتێک کەسێک تەنگەتاو بێت بە یەکێک لە پیسیەکان
نوێژ ئەنجامدان دروست نییە کاتێک خواردن ئامادە بێت یان کاتێک کەسێک تەنگەتاو بێت بە یەکێک لە پیسیەکان
لە عائیشەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژ ئەنجامدان دروست نییە کاتێک خواردن ئامادە بێت یان کاتێک کەسێک تەنگەتاو بێت بە یەکێک لە پیسیەکان».
الترجمة
عربي বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو অসমীয়া Shqip Svenska cs ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands తెలుగు Kiswahili தமிழ் ไทย دری Кыргызча Lietuvių rw so नेपालीالشرح
ئەم فەرموودەیە ئەوە دووپاتدەکاتەوە کە شەریعەت هانی ئامادەبوونی دڵی مسوڵمان دەدات لە کاتی نوێژدا کە لەم کاتەدا بەرامبەر پەروەردگار دەوەستێت، ئەمەش جێبەجێ نابێت مەگەر پاش لابردنی ئەو شتانە نەبێت کە سەرقاڵی دەکات، کە ئەم شتە سەرقاڵکەرانە دەبێتە هۆی دڵنیا نەبوون وئامادەنەبوونی خشوع لە نوێژدا، بۆیە شەریعەت نەهی کردووە کە نوێژ ئەنجامبدرێت لە کاتی ئامادەبوونی خواردندا کە نەفسی کەسی نوێژخوێن لای ئەو خواردنەیە، ودڵی بۆی دەچێت، وهەروەها نەهی کراوە لە نوێژکردن لە کاتی تەنگاو بوون بە یەکێک لە پیسیەکان کە بریتیە لە میز وپاشەڕۆک، چونکە بیری لای فڕێدانی ئەم ئازار وپیسیانە دەبێت.فوائد الحديث
مەکروهە کە نوێژ ئەنجامبدرێت لە کاتی تەنگاو بوون بە یەکێک لە دوو پیسیەکان، بەڵام ئەگەر کات کەم مابوو بۆ دەرچوونی کاتی نوێژەکە ئەوا دەبێت نوێژەکە ئەنجام بدرێت لە هەموو حاڵەتێکدا ئەگەر بەو حاڵەتانەیشەوە بێت، ئەگەر نوێژی کرد نوێژەکەی دروستە بەڵام کامڵ نیە بە هۆی ئەو فەرموودەیەی کە باسکراوە ولە سەری نیە کە دووبارەی بکاتەوە، بەڵام ئەگەر چوونە ناو نوێژەوە وتەنگاو نەبوو بە یەکێک لە دوو پیسیەکان وتەنگاو بوونەکە لە کاتی نوێژدا ڕوویدا ئەوا نوێژەکەی دروستە ومەکروهیەتی تێدا نیە ئەگەر ئەم تەنگاو بوونە نەبێت هۆی ڕێگرتن لە تەواوکردنی نوێژەکە.
ئامادەبوونی دڵ وملکەچ بوون دوو شتی داواکراوە لە کاتی نوێژدا.
پێویستە بەندە هەموو شتێک دووربخاتەوە لە خۆی کە وای لێدەکات سەرقاڵ بێت لە کاتی نوێژەکەیدا.
پێویستی بە میزکردن وفڕێدانی پاشەڕۆکی پیس بیانوون (عوزرن) بۆ نەچوون یان دەرچوون لە نوێژی جومعە ونوێژی بە کۆمەڵ (جەماعەت)، بە مەرجێک ئەو کەسە بە ئەنقەست کاتی ئەو نوێژانە نەکات بە کاتی خۆ خاڵیکردنەوە لەو دووانە.