پەلە بکەن لە کردەوە کردن پێش ئەوەی هەندێک فیتنە زاڵ بێـت بەسەرتاندا كە وەکو شەو تاریکن

پەلە بکەن لە کردەوە کردن پێش ئەوەی هەندێک فیتنە زاڵ بێـت بەسەرتاندا كە وەکو شەو تاریکن

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «پەلە بکەن لە کردەوە کردن پێش ئەوەی هەندێک فیتنە زاڵ بێـت بەسەرتاندا كە وەکو شەو تاریکن، بەیانی مرۆڤ ئیماندارە ئێوارەکەی کافر دەبێت، وئێوارە ئیماندارە بەیانیەکەی کافر دەبێت، ئاینەکەی دەفرۆشێت بە شتێکی کەم لە شتومەکی دونیا».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری ئیماندار دەكات بۆ پەلە كردن وزۆر ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان پێش ئەوەی ڕێگر وسەرقاڵی بێتە پێشی؛ وەكو هاتنی گومان وشەهوەتەكان كە ڕێگر دەبن لە ئەنجامدانیان، وەكو شەو تاریكن، هەق تێكەڵ بە پوچەڵ دەبێت، خەڵكی ناتوانن بە ئاسانی جیاكاری بكەن لەنێوانیان، بەهۆی سەختی ئەم فیتنە وشوبهانە مرۆڤ تووشی سەرلێشێوان دەبێت ؛ تەنانەت وایلێدێت بەیانی ئیماندارە وئێوارە كافرە، وئێوارە ئیماندارە وبەیانی كافرە، واز لە ئاینەکەی دەهێنێت بەرامبەر شتێکی کەم لە شتومەکی دونیای تیاچوو.

فوائد الحديث

واجبێتی دەستگرتن بە ئاین ودینداریەوە، و پەلەکردن لە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان پێش ئەوەى ڕێگریەکان بێنە پێشەوە ونەهڵێن کردەوەى چاک ئەنجام بدرێت.

ئاماژە کردن بۆ یەک لە دوای یەکی فیتنە وتاقیکردنەوەکان لە کۆتایی دونیادا، و هەرکاتێک فیتنەیەک دەڕوات؛ فیتنەیەکی تر لە پاشیەوە دێت.

ئەگەر مرۆڤ دینداری لاواز بوو، ودەستی لێهەڵگرت بەرامبەر شتومەكی دونیایی وەكو پارە وهتد ؛ ئەمە هۆكارە بۆئەوەی تووشی لادان بێت و واز لە ئاینەكەی بهێنێت وشوێنی فیتنەكان بكەوێت.

فەرموودەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كردەوە چاكەكان هۆكارن بۆ ڕزگاربوون لە فیتنەكان.

فیتنەكان -تاقیكردنەوەكان- دوو بەشن: فیتنەی گومانەكان -شوبهەكان- وچارەسەری بە زانست دەبێت، وفیتنەی ئارەزووەكان -شەهوەتەكان- وچارەسەری بە ئیمان وئارامگرتن دەبێت.

فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەركەسێك كردەوەی كەمتر بێت ئەوا فیتنەكان خێراتر بەرەو لای دێن، وهەركەسێك كردەوەی زیاتر بێت ؛ نابێت لەخۆبایی بێت بەوەی كردوویەتی بەڵكو دەبێت زیاتر ئەنجام بدات.

التصنيفات

بەشەکانی -لقەکانی- ئیمان