إعدادات العرض
پێنج شت لە فیترەتەوەیە
پێنج شت لە فیترەتەوەیە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «پێنج شت لە فیترەتەوەیە (فیترەت: واتا کردەوە سروشتیە پاکەکان کە خۆشەویستن لای مرۆڤی باوەڕدار): خەتەنەکردن، و لابردنی موی دامێن، وكورتكردنەوەی سمێڵ، وبڕینی نینۆکەکان، ولابردنی مووی بن باڵ».
الترجمة
ar bn bs en es fa fr id ru tl tr ur zh hi ug ha pt ml te sw my de ja ps vi as sq sv cs gu yo nl si ta prs ky lt rw ne or kn ro so sr wo uk mos az ka hu mr mk bm am bg mg omالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتە پێنج كردەوە لە ئاینی ئیسلامە وسونەتی پێغەمبەرانە: یەكەم: خەتەنەكردن، بریتیە لەبڕینی پێستی زیادە لەسەر چووكی نێر، وبڕینی پێستی زیادەیە لەسەرەوەی ئەندامی مێینە ؛ لەبەشی سەرەوەی میتكە. دووەم: لابردنی موی دامێن سێیەم: كورتكرنەوە وبڕینی سمێڵ، بریتیە لە كورتكردنەوەی ئەو مووەی بەشی سەرەوەی لێوی پیاو دادەپۆشیت ؛ كورتكردنەوەی بەشێوەیەك لێو دەربكەوێت. چوارەم: بڕین وكورتكرنەوەی نینۆكەكان. پێنجەم: لابردنی مووی بن باڵ.فوائد الحديث
سونەتەكانی پێغەمبەران كە خوای گەورە خۆشی دەوێت ولێی ڕازیە وفەرمانی پێدەكات ؛ بانگەشە دەكات بۆ كامڵی وپاكژی وجوانی.
بەردەوام بون لە سەر ئەنجامدانی ئەم کارانە وبێ ئاگا نەبیت لە ئەنجامدانیان.
ئەم كردەوانە سوودی ئاینی ودونیاییان هەیە، لەوانەش: جوانكردنی ڕواڵەت، وپاككردنەوەی لاشە، وبایەخدان بەپاكوخاوێنی، وپێچەوانەبوونەوەی كافرەكان، وجێبەجێكردنی فەرمانەكانی الله، وهتد.
لەفەرموودەی تردا سونەتی تر باسكراوە لەگەڵ ئەم پێنج كردەوەیە، لەوانەش: ڕیش هێشتنەوە، وسیواك كردن، وهتد.
التصنيفات
سونەتەکانی فیترەت