إعدادات العرض
چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای الله؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لەکاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد…
چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای الله؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لەکاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد وتێکۆشان لە پێناو الله
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای الله؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لەکاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد وتێکۆشان لە پێناو الله»، (ئیبن مەسعود) دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەوانەی بۆم باسکرد، ئەگەر پرسیاری زیاترم لێکردایە ئەوا وەڵامی زیاتری دەدامەوە.
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português Kiswahili සිංහල Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Tiếng Việt ไทย پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or नेपाली Malagasy Kinyarwanda తెలుగు Lietuvių Oromoo Română മലയാളം Nederlands Soomaali Српски Українська Deutsch ಕನ್ನಡ Wolof Moore Shqip ქართული Azərbaycan Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا: چی كردەوەیەك خۆشەویستترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: نوێژە فەرزەكان لەكاتەكانی خۆیاندا ؛ كە لەشەریعەتدا دیاریكراون، پاشان چاكەكاری بەرامبەر دایك وباوك، وجێبەجێكردنی مافەكانیان، وخراپەكار نەبوون بەرامبەریان، پاشان جیهاد لەپێناو خوای گەورە بۆ بەرزكردنەوەی وشەی الله -عز وجل-، وبەرگری كردن لە ئاینی ئیسلام ومسوڵمانان، ودەرخستنی دروشمەكانی، وهەستان بەمە بە نەفس وماڵ. ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەم كردەوانەی فەرموو؛ ئەگەر پێم بوتایە: پاشان چی كردەویەكی تر؟ ئەوا زیاتری باسدەكرد.فوائد الحديث
کردەوەكان پلەیان جیاوازە بەپێی خۆشەویستی خواى گەورە بۆیان.
هاندانی مسوڵمان بۆ ئەوەی بەپەرۆش بێت لەسەر ئەنجامدانی چاكترین لەنێو كردەوەكان
جیاوازی وەڵامەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە چاكترین كردەوەكان ؛ بەپێی جیاوازی كەسەكان وحاڵیان وچی شتێك بەسوودترینە بۆ هەریەكێكیان.