خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت

خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت

لە عوبادەوە -ڕەزای خواى لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی شاهێدی بدات بە ( لا إله إلا الله - هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاست جگە لە الله) و الله تاكە وهیچ شەریك وهاوبەشێکی نییە، و-شاهێدی بدات- بە (محمد عبده ورسوله - موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و-شاهێدی بدات- بە (عیسی عبد الله ورسوله - وعیسا بەندە وپێغەمبەری خودایە)، وعیسا وشەی خودایە کە ناردی بۆ مەریەم وڕۆحێکە لە لایەن خوداوە، و-شاهێدی بدات- بەوەی کە بەهەشت هەق وڕاستییە ودۆزەخ هەق وڕاستییە، ئەوا خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەركەسێك وشەی تەوحید -یەك خوا پەرستی- بڵێت وماناكەی بزانێت وكردەوەی پێبكات، وشاهێدی بدات بە بەندایەتی وپێغەمبەرایەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، ودان بنێت بە بەندایەتی وپێغەمبەرایەتی عیسا -علیه السلام-، وباوەڕی هەبێت بەوەی خوای گەورە بە (كن:ببە) ؛ ئەوی هێنایە بوون، وئەو ڕۆحێكە وەكو ڕۆحەكانی تر لەلایەن الله وە خوڵقێنراوە، ودان بنێت بە بێ تاوانی دایكی لەو تۆمەتانەی بۆی دەكرێت لەلایەن جولەكەكانەوە، وباوەڕی بە بەهەشت هەبێت وبەوەی هەق وڕاستیە، وباوەڕی بە دۆزەخ هەبێت وبەوەی هەق وڕاستیە، وئەوان نیعمەت وسزای خوای گەورەن، و لەسەر ئەم بیروباوەڕە بمرێت ؛ ئەوا چارەنووسی بەرەو بەهەشتە ئەگەرچیش كەمتەرخەم بێت لە پەرستنەكان، یان هەندێك لەتاوانەكانی كردبێت.

فوائد الحديث

خوای گەورە عیسای كوڕی مەریەمی خوڵقاند ؛ بەوشەی (ببە:كُنْ) بەبێ باوك.

باسكردنی موحەمەد وعیسا -صلی الله علیهما وسلم- پێكەوە ؛ بەهۆی ئەوەیە كە هەردووكیان بەندە وپێغەمبەری الله ن، ئەوان پێغەمبەرن ؛ نابێت بەدرۆ بخرێنەوە، وبەندەن ؛ نابێت بپەرسترێن.

فەزڵ وپلەو پایەی تەوحید -یەك خوا پەرستی- وهۆكارە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەكان، وچارەنووسی مرۆڤی موەحید -مرۆڤی یەك خوا پەرست- بۆ بەهەشتە ئەگەرچیش تووشی هەندێك تاوان بووبێت.

التصنيفات

باوەڕهێنان بە خوای گەورە, باوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی, سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ