إعدادات العرض
تەقوای خوای گەورە بکەن، وپێنج نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، ولە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بگرن، وزەکاتی ماڵەکانتان (سامانەكانتان) دەربکەن
تەقوای خوای گەورە بکەن، وپێنج نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، ولە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بگرن، وزەکاتی ماڵەکانتان (سامانەكانتان) دەربکەن
لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- بوو لە حەجی ماڵئاواییدا وتاری دەدا، وفەرمووی: «تەقوای خوای گەورە بکەن، وپێنج نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، ولە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بگرن، وزەکاتی ماڵەکانتان (سامانەكانتان) دەربکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستەکانتان (ئەمیرەکانتان) بن؛ ئەگەر وا بکەن ئەوا دەچنە ناو بەهەشتی پەروەردگارتانەوە».
[صەحیحە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Kiswahili Português සිංහල Svenska ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە Tiếng Việt پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or Malagasy नेपाली Čeština Oromoo Română Nederlands Soomaali తెలుగు മലയാളം ไทย Српски Kinyarwanda Shqip ಕನ್ನಡ Lietuvių Wolof Українська Moore ქართული Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دا لە ڕۆژی عەرەفە لە حەجی ماڵئاواییدا، ساڵی دەی كۆچی، وبەم ناوە ناونرا چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێیدا ماڵئاوایی لەخەڵكی كرد، وفەرمانی بە خەڵكی كرد كە لە پەروەردگاریان بترسن وتەقوای خوای گەورە بکەن، ئەمیش بە جێبەجێكردنی فەرمانەكانی وخۆ بەدوور گرتن لە نەهی لێكراوەكانی. وپێنج نوێژە فەرزەكە ئەنجام بدەن كە خوای گەورە -عز وجل- فەزری كردووە لەسەریان لە شەو وڕۆژێكدا. وڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرن. وزەكاتی سامانەكانیان بدەن بە ئەوانەی شایستەن زەكاتیان پێبدرێت وڕەزیل نەبن. وگوێڕایەڵی ئەوانە بن كە خوای گەورە کردوونی بە كاربەدەست بەسەریانەوە، بەمەرجێك فەرمانەكانیان سەرپێچی فەرمانی الله نەبێت. هەركەسێك ئەم شتانە بكات كە باسكراوە ؛ پاداشتی چوونە بەهەشتە.فوائد الحديث
ئەم كردەوانە هۆكاری چوونە بەهەشتن.
التصنيفات
فەزڵی کردەوە چاکەکان