إعدادات العرض
?ڕەحمەتی خودا لە پیاوێک لێبوردە -ئاسان- وبەخشندە بێت کاتێک دەفرۆشێت وکاتێک دەکڕێت وکاتێک داواى قەرزەکەى دەکات
?ڕەحمەتی خودا لە پیاوێک لێبوردە -ئاسان- وبەخشندە بێت کاتێک دەفرۆشێت وکاتێک دەکڕێت وکاتێک داواى قەرزەکەى دەکات
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕەحمەتی خودا لە پیاوێک لێبوردە -ئاسان- وبەخشندە بێت کاتێک دەفرۆشێت وکاتێک دەکڕێت وکاتێک داواى قەرزەکەى دەکات».
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
عربي বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska cs ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands Kiswahili தமிழ் ไทย دری bg ff hu it kn Кыргызча Lietuvių mg or ro rw Soomaali тоҷикӣ uz ak नेपाली mos az woالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای ڕەحمەتی کردووە بۆ هەرکەسێک ئاسان وبەخشندە وسەخی بێت لەکاتی فرۆشتندا؛ بۆیە توند نابێت لەسەر کڕیار لە نرخدا وبە ڕەوشتی جوان مامەڵەى لەگەڵ دەکات، ئاسان وسەخی وبەخشندەیە ئەگەر بکڕێت؛ بۆیە شتومەکەکە بە بێ بەها سەیر ناکات ونرخەکەى کەم ناکاتەوە، ئاسان وبەخشندە وسەخیە ئەگەر داواى قەرزەکەى بکات؛ بۆیە توند نابێت لەسەر هەژار، بەڵکو بە نەرمونیانی داواى قەزرەکەى دەکات، وئەوەى نیەتی ماوەی زیاتری پێ دەدات یان قەرزەکەى لەسەر کەم دەکاتەوە وخێرترین ئەوەیە لێی خۆش بێت.فوائد الحديث
لە مەبەستەکانى شەریعەت پاراستنی ئەو شتانەى دەبێـتە هۆی چاککردنی پەیوەندی نێوان خەڵکی.
هاندان بۆ پەیڕەوکردنی ڕەوشتە بەرزەکان لە مامەڵەکردنەکان لەنێوان خەڵکی لە کڕین وفرۆشتن وهتد.
التصنيفات
ڕەوشتە جوانەکان