إعدادات العرض
هەربەندەیەک پێیەکانى تووشی خۆڵ وتۆز بووبێت لە پێناو خوای گەورە ئەوا ناجێتە دۆزەخ وئاگری دۆزەخ پێیەکانی ناسوتێنێت
هەربەندەیەک پێیەکانى تووشی خۆڵ وتۆز بووبێت لە پێناو خوای گەورە ئەوا ناجێتە دۆزەخ وئاگری دۆزەخ پێیەکانی ناسوتێنێت
لە ئەبی عەبس عەبدولرەحمان کوڕی جەبرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەربەندەیەک پێیەکانى تووشی خۆڵ وتۆز بووبێت لە پێناو خوای گەورە ئەوا ناجێتە دۆزەخ وئاگری دۆزەخ پێیەکانی ناسوتێنێت».
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල ئۇيغۇرچە Kiswahili Português Nederlands Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી አማርኛ پښتو Hausa ไทย മലയാളം नेपाली Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی داوە بەوەی هەركەسێك پێیەكانی تووشی تۆز وخۆڵ بێت لەكاتی جیهاد كردن لەپێناوی الله دا؛ ئەوا ئاگری دۆزەخ بەر ئەو كەسە ناكەوێت.فوائد الحديث
موژدەدان بە موجاهید بەوەى خواى گەورە ڕزگاری دەکات لە دۆزەخ.
باسكردنی پێیەكان ئەگەرچیش تۆز وخۆڵ هەموو لاشە دەگرێتەوە؛ هۆكارەكەی ئەوەیە زۆرینەی موجاهیدەكان لەو سەردەمەدا لەسەر پێ دەڕۆیشتن بۆ جیهاد، وپێیەكان لە هەموو حاڵەتێكدا بە تۆز وخۆڵ دادەپۆشران.
ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەگەر تەنها بەركەوتنی تۆز وخۆڵ بە پێیەكان ببێتە هۆی حەرامبوونی دۆزەخ لەسەری؛ ئەی چی سەبارەت بە ئەو كەسەی هەوڵی داوە وكۆششی كردووە وهەموو تواناكانی بەگەڕخستووە لەكاتی جیهاد كردندا.
التصنيفات
فەزڵی جیهاد کردن