ئەوەی دەترسم لەسەر ئێوە کە تووشتان ببێت لە دوای خۆم؛ خۆشی وڕازاوەیی دونیایە کە بە زۆری ڕووتان لێبکات

ئەوەی دەترسم لەسەر ئێوە کە تووشتان ببێت لە دوای خۆم؛ خۆشی وڕازاوەیی دونیایە کە بە زۆری ڕووتان لێبکات

لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لەسەر مینبەرەکەی دانیشتبوو، وئێمە لە دەوروپشتی دانیشتبووین، وفەرمووی: «ئەوەی دەترسم لەسەر ئێوە کە تووشتان ببێت لە دوای خۆم؛ خۆشی وڕازاوەیی دونیایە کە بە زۆری ڕووتان لێبکات».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەترسا کە ئومەتەکەی تووشی گومڕایی بێت بەهۆی کرانەوەی ڕازاوەکانی ژیانی دونیا بە ڕوویاندا. وئەمەش لە نیشانەی ڕەحمەت وبەزەیی پێغەمبەرە -صلى الله علیه وسلم- بەرامبەر بە ئومەتەکەی چونکە دەترسێت تووشی هەڵخەڵتاندن ببن بەهۆی ژیانی دونیاوە، وئەمەش دەبێتە هۆی گومڕا بوونیان ولادانیان لەسەر ڕێگای ڕاستی هیدایەتی ڕزگاربوون هەتا لە ناکاو مردن پێیان دەگات، بۆیە لە پاش مردن هەل وبیانوو نامێنێت.

التصنيفات

سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا