إعدادات العرض
الله بە هۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە سەر هەڵەکردن ولە بیرکردن ولەو شتانەی كە ناچار کراون لە سەر ئەنجامدانی
الله بە هۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە سەر هەڵەکردن ولە بیرکردن ولەو شتانەی كە ناچار کراون لە سەر ئەنجامدانی
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «الله بە هۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە سەر هەڵەکردن ولە بیرکردن ولەو شتانەی كە ناچار کراون لە سەر ئەنجامدانی».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Kiswahili Português සිංහල دری অসমীয়া پښتو O‘zbek Tiếng Việt Македонски ភាសាខ្មែរ ਪੰਜਾਬੀ తెలుగు ไทย Moore አማርኛ Magyar Azərbaycan ქართული ಕನ್ನಡ Yorùbá ગુજરાતી Українська Shqip Кыргызча Српски Kinyarwanda тоҷикӣ Wolof Čeština தமிழ் नेपाली മലയാളം kmr ms Deutsch Lietuviųالشرح
پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە الله لە سێ حاڵەتی ئوممەتەکەی خۆش بووە: یەکەمیان: هەڵە، بریتییە لەوەی بەبێ مەبەست وتوویانە یان كردوویانە، ئەمیش ئەوەیە کە موسڵمان بە کردەوەکەی مەبەستی شتێک بێت، بەڵام کردەوەکەی شتێکی تر بپێکێت جگە لەوەی كە مەبەستی بووە. دووەمیان: لەبیرچوون، ئەویش ئەوەیە کە موسڵمان شتێکی لەبیر بێت، بەڵام لە کاتی کردەوەکەدا لەبیری بچێتەوە، لەمەیشدا گوناهی لەسەر نانووسرێت. سێیەمیان: ناچاركردن (زۆرلێكردن)، لەوانەیە بەندە زۆری لێبکرێت وناچار بكرێت بۆ کردنی شتێک کە نایەوێت ئەنجامی بدات؛ لەگەڵ نەبوونی توانای بەرپەرچدانەوەی زۆرلێکردنەکە، و لەم کاتەیشدا گوناهی لەسەر نانووسرێت یان هیچ شتێكی لەسەر نییە. لەگەڵ تێبینی کردنی ئەوەی کە بابەتی فەرموودەکە سەبارەت بە نێوان بەندە و پەروەردگارێتی لە کردنی قەدەغەکراودا، بەڵام وازهێنان لە فەرمانپێکراو بەهۆی لەبیرچوونەوە؛ نابێـتە هۆی لاچوونی فەرز و واجبێتی فەرمانپێكراوەكە. هەروەها ئەگەر كردەوەكەی ببێـتە هۆی تاوانێک؛ ئەوا مافی خوڵقێنراوەكە لاناچێت، وەکو ئەوەی بە هەڵە کەسێک بکوژێت، ئەوا خوێنبایی -دیەی- لەسەرە، یان بە هەڵە ئۆتۆمبێلێک تێکبدات، ئەوا قەرەبووی لەسەرە.فوائد الحديث
فراوانی ڕەحمەت وبەزەیی ومیهرەبانی خوای گەورە بەرامبەر بە بەندەكانی، کە نووسینی گوناهی لەسەر هەڵگرتوون ئەگەر لەم سێ حاڵەتەدا سەرپێچییان كرد.
فەزڵی الله بەسەر پێغەمبەر موحەمەد -صلی الله علیه وسلم- و ئوممەتەکەیدا.
هەڵگرتنی نووسینی گوناهـ بە واتای هەڵگرتنی حوکم یان هەڵگرتنی گەرەنتی نایەت، بۆ نموونە کەسێک دەستنوێژی لەبیرچوو، و نوێژی کرد بە گومانی ئەوەی کە دەستنوێژی هەیە، ئەوا گوناهی لەسەر نانووسرێت بەهۆی ئەمەوە، بەڵام پێویستە دەستنوێژ بگرێتەوە و نوێژەکە دووبارە بکاتەوە.
بۆ هەڵگرتنی نووسینی گوناهـ بەهۆی ناچار كردنەوە؛ پێویستە مەرجەکان بوونیان هەبێت، وەک ئەوەی کە ناچاركراو توانای جێبەجێکردنی ئەوەی هەبێت كە هەڕەشەی لێكراوە بۆ كردنی.
التصنيفات
باوەڕهێنان بە خوای گەورە