إعدادات العرض
(تەلبیە)ی^ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە بوو: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك
(تەلبیە)ی^ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە بوو: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: (تەلبیە)ی^ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە بوو: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك»، واته: «خودایە وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە هیچ هاوبەش وشەریکێکت نیە، وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، بە دڵنیاییەوە هەموو حەمد وسوپاس ونیعمەت وموڵکێک تەنها هەر بۆ تۆیە، هیچ هاوبەش وهاوەڵێکت نییە». ڕاوی لە عبد الله وە دەڵێت: وعبداللەی کوڕی عومەر ئەمەی زیاد دەکرد: «لَبَّيْكَ لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ، والخير بيديك، وَالرَّغْبَاءُ إليك والعمل»، واته: «وەڵامی تۆم دایەوە وەڵامی تۆم دایەوە، ودڵخۆش وئاسوودەمان بکە لەسەر پەرستنی تۆ، وخێر هەمووی لە نێو دەستەکانی تۆدایە، وەڵامی تۆم دایەوە ومەبەستمان تەنها تۆیە لە داواکردنی پاداشت وکردەوەکانمان تەنها هەر بۆ تۆیە». ^(تەلبیە واتا: زیكری وەڵامدانەوەی بانگکردن بۆ ئەنجامدانی حەج وعومرە لە ماڵی خودا).
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Русский Kiswahili Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી Nederlands አማርኛ മലയാളം ไทย Română Magyar ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە مەراسیمەكانی حەج وعومرە دەستپێبكات؛ بەم شێوەیە تەلبیەی دەكرد ودەیووت: (لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ:خودایە وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە)؛ وەڵامدانەوە لەكاتی خۆی، لەپاش وەڵامدانەوەی ئەوەی بانگت بۆ كردین لە دڵسۆزی وتەوحید -یەك خوا پەرستی- وحەج كردن وهتد، (لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ:وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە هیچ هاوبەش وشەریکێکت نیە)؛ تەنها تۆ شایستەی پەرستنیت، هیچ هاوبەشێكت نییە لە پەروەردگاری وخودایەتی -پەرستراوێتی- وناو وسیفەتەكانت، (إن الحمد:بە دڵنیاییەوە هەموو حەمد وسوپاسێك)؛ وستایش و وەسفكردنێك، (والنعمة:ونیعمەتێك)؛ لە تۆوەیە وتۆ دەیبەخشی، (لك:هەر بۆ تۆیە)؛ بەرەو لای تۆ ئاراستە دەكرێت لە هەموو حاڵەتێكدا، (والملك:وموڵكێك)؛ بەهەمان شێوە هەر هی تۆیە، (لا شريك لك:هیچ هاوبەش وهاوەڵێکت نییە)؛ هەمووی بەتەنها بۆ تۆیە. ئیبن عومەر ئەمەی بۆ تەلبیەكە زیاد دەکرد ودەیووت: «لَبَّيْكَ لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ:وەڵامی تۆم دایەوە وەڵامی تۆم دایەوە، ودڵخۆش وئاسوودەمان بکە لەسەر پەرستنی تۆ)؛ ئاسوودەیمان پێببەخشە لەپاش ئاسوودەیی، (والخير بيديك:وخێر هەمووی لە نێو دەستەکانی تۆدایە)؛ هەموو لە فەزڵ وبەخشندەیی تۆوەیە، (وَالرَّغْبَاءُ إليك:وەڵامی تۆم دایەوە ومەبەستمان تەنها تۆیە لە داواکردنی پاداشت)؛ پرسیار وداوا كردن تەنها لە ئەو كەسە دەكرێت كە هەموو خێرێك لەنێو دەستیدایە، (والعمل:وکردەوەکانمان تەنها هەر بۆ تۆیە)؛ چونكە تەنها تۆ شایستەی پەرستنیت.فوائد الحديث
دروستێتی تەلبیە کردن لە کاتی حەج وعومرە کردندا، وجەختکردنەوە لەسەر ووتنیان؛ چونکە دروشمی تایبەتی حەج وعومرەن، هەروەكو چۆن تەکبیر کردن دروشمی نوێژە.
ئیبن مونیر دەڵێت: ڕێگەپێدان بە ووتنی تەلبیە؛ ئاماژەیە بۆ ڕێزلێنانی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لە بەندەكانی، چونكە هاتنیان بۆ ماڵەكەی بەهۆی بانگكردنیان بوو لە لایەن الله وە -سبحانه وتعالی-.
باشتر وایە مرۆڤ پابەندی تەلیبە كردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت، وزیاد كردن بۆی ئاساییە چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێگەی پێداوە، ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەمە ناوەندترین بۆچوونە، سەرەتا ئەو تەلبیە دەڵێت كە لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم-، وئەگەر دواتر خۆی تەلبیەیەكی تر هەڵبژێرێت كە لە هاوەڵانەوە هاتووە یان خۆی دایبهێنێت وگونجاو بێت؛ ئەوا بە جیا دەیڵێت بۆئەوەی تێكەڵ نەبێت لەگەڵ ئەوەی لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەمیش هاوشێوەی نزا كردنە لەكاتی تەحیاتدا، چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پاشان ئەو نزا وستایشە بكات كە دەیەوێت؛ واتا لە پاش تەواو بوون لەو ستایش ونزایەی كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیكردووە.
سوننەتە پیاو دەنگی بەرز بکاتەوە لە کاتی تەلبیەدا، بەڵام ئافرەت دەنگی نزم دەکاتەوە لە ترسی تووشبوون بە فیتنە.
التصنيفات
حوکمەکانی ئیحرام بەستن