ئەی خەڵکینە، تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە وداوای لێخۆشبوونی لێبکەن، من لە ڕۆژێکدا سەد جار تەوبە دەکەم

ئەی خەڵکینە، تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە وداوای لێخۆشبوونی لێبکەن، من لە ڕۆژێکدا سەد جار تەوبە دەکەم

لە ئەغەرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «ئەی خەڵکینە، تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە وداوای لێخۆشبوونی لێبکەن، من لە ڕۆژێکدا سەد جار تەوبە دەکەم».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمان بە خەڵكی دەكات بەوەی زۆر تەوبە بكەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە وداوای لێخۆشبوونی لێبكەن، وسەبارەت بە نەفسی خۆی ڕایدەگەیەنێت كە ئەو هەموو ڕۆژێك زیاتر لە سوت جار ئیستغفار دەكات وبەتەوبە كردن دەگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگاری -سبحانه وتعالی-، لەكاتێكدا خوای گەورە لە هەموو گوناهەكانی پێشوو وداهاتووی خۆشبووە، ئەمە ئاماژەیە بۆ كامڵی زەلیلی وبەندایەتی ئەو بۆ پەروەردگار -جل وعلا-.

فوائد الحديث

هەركەسێك لە هەر پلەیەكدا بێت لە ئیماندا، پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ لای خوای گەورە -تبارك وتعالی-، وپێویستە خۆی چاك وكامڵ بكات بە تەوبە كردن، وهیچ مرۆڤێك نییە كەمتەرخەم نەبێت لە ئاست جێبەجێكردنی مافەكانی الله -تبارك وتعالی-؛ هەروەكو دەفەرموێت: ﴿وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ﴾ واتە: ﴿ھەمووتان تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا ئەی ئیماندارەکان تا ڕزگار و سەرکەوتوو بن﴾.

تەوبە كردن گشتیە ئینجا بۆ وازهێنان بێت لە كردنی حەرامكراوەكان وگوناهەكان یان بۆ كەمتەرخەمی بێت لە كردنی شتێك لە واجبەكان.

دڵسۆزی (ئیخلاص) لە تەوبە کردن مەرجە بۆ قبوڵکردنی، هەرکەسێک واز لە گوناهێک بهێنێت ولە پێناو خواى گەورە نەبێت؛ ئەوا لەڕاستیدا ئەو کەسە تەوبەی نەكردووە.

نەوەوی دەڵێت: تەوبە كردن سێ مەرجی هەیە: وازهێنان لە گوناهەكە، وپەشیمان بێتەوە لەسەر كردنی، وپێداگیر وسوور بێت لەسەر نەگەڕانەوە بۆ كردنی گوناهەكە، وئەگەر گوناهەكە دەرهەق بە مرۆڤێك بێت ئەوا مەرجی چوارەمیش دەبێت جێبەجێ بكات، كە بریتیە لە: گێڕانەوەی ماف بۆ ستەملێكراوەكە، یان داواكردنی لێبووردن وگەردن ئازایی لێی.

کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داوای لێخۆشبوون دەکات لە خواى گەورە (ئیستیغفار دەکات)؛ ئەمە ماناى ئەوە نییە کە بەهۆی ئەو گوناهانەیە کە کردوویەتی بەڵکو بەهۆی کامڵی بەندایەتی وپەیوەست بوونیەتی بە زیکر ویادی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وهەروەها هەستکردنە بە مەزنى مافى خواى گەورە وبە کەموکورتی بەندە هەرچەندێکیش کردەوە بکات بۆ سوپاسکردنی خواى گەورە لەسەر نیعمەتەکانى، وهەروەها لە ڕوانگەى دانانی شەریعەتە بۆ ئومەت لە پاش خۆی بۆئەوەى ئەم پەرستنە ئەنجام بدەن، وجگە لەمەیش لە زۆر حوکمی تر.

التصنيفات

فەزڵی زیکر کردن, ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ لە زیکر کردندا