گوێڕایەڵ بن وفەرمانەکان جێبەجی بکەن، ئەوان تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانیان، وئێوەیش تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانتان

گوێڕایەڵ بن وفەرمانەکان جێبەجی بکەن، ئەوان تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانیان، وئێوەیش تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانتان

لە وائیلی حەزرەمیەوە دەڵێت: سەلەمەى کوڕی یەزیدی جوعفی -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم-؛ ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان بڵێ ئەگەر هەندێك فەرمانڕەوا کاربەدەست بن بەسەرمانەوە وداواى مافی خۆیان لە ئێمە بکەن، ومافى ئێمە نەدەن، ئایا فەرمانى چیمان پێدەکەیت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لێ وەرگێڕا، پاشان پرسیارەکەى دووبارە کردەوە ولە دووەم یان سێیەم جاردا؛ ئەشعەسی كوڕی قەیس ڕایكێشا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «گوێڕایەڵ بن وفەرمانەکان جێبەجی بکەن، ئەوان تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانیان، وئێوەیش تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانتان».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بەو كاربەدەستانەی كە داوای مافی خۆیان دەكەن لە خەڵكی؛ مافی گوێڕایەڵی وفەرمانبەرداری، لەكاتێكدا ئەو مافەی لەسەریانە جێبەجێی ناكەن؛ لە سەپاندنی دادپەروەری وبەخشینی دەستكەوت وگەڕانەوەی ماف بۆ ستەملێكراو ویەكسانی، ئایا چۆن هەڵسوكەوتیان لەگەڵدا بكەین؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لێی وەرگێڕا؛ وەكو ئاماژەیەك بۆئەوەی حەز بەم بابەتانە ناكات، بەڵام پرسیاكار بۆ جاری دووەم وسێیەمیش هەمان پرساری لێكرد، بۆیە ئەشعەسی كوڕی قەیس -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاركاری بەلای خۆیدا ڕایكێشا بۆئەوەی بێدەنگی بكات. بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دواجار وەڵامی دایەوە وفەرمووی: گوێڕایەڵی قسەكانیان بن، وفەرمانەكانیان جێبەجێ بكەن؛ ئەوان تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانیان لە دادپەروەری وپێدانی مافی خەڵكی، وئێوەیش تەنها بەرپرسیارن لەسەر گوێڕایەڵی وجێبەجێكردنی مافەكان وئارامگرتن لەسەر ناڕەحەتیەكان.

فوائد الحديث

فەرمانكردن بە گوێڕایەڵی وجێبەجێكردنی فەرمانەكانی دەسەڵاتداران لە هەموو حاڵەتێكدا لەو شتانەی خوای گەورە -عز وجل- لێی ڕازیە، ئەگەرچیش دەسەڵاتداران مافی خەڵكی نەدەن.

کەموکورتی فەرمانڕەواكان لە واجبەکانی سەرشانیان نابێت ببێتە هۆی ئەوەى خەڵکیش لە بەرامبەردا کەمتەرخەم بن لە واجبەکانی سەرشانیان؛ هەركەسێك بەرپرسیارە سەبارەت بە كردەوەكانی، ولێپرسینەوەی لێدەكرێت لەسەر كەمتەرخەم بوونی.

ئاین بنیات نەنراوە لەسەر ئاڵوگۆڕ كردنەوە، بەڵكو بنیات نراوە لەسەر پابەند بوون بەوەی واجبە ئەگەرچیش بەرامبەر كەمتەرخەم بێت لەو ئەركانەی واجبە لەسەری، هەروەكو لە فەرموودەكەدا باسكراوە.

التصنيفات

مافی پێشەوا لەسەر دانیشتوان