هەرکەسێک بەیانیان یان لە پاش بەتین بوونی خۆر بچێت بۆ مزگەوت؛ ئەوا خواى گەورە میواندارییەکی ڕێزلێگیراوانەى بۆ ئامادە دەکات لە بەهەشتدا، هەرکاتێک بەیانیان یان پاش…

هەرکەسێک بەیانیان یان لە پاش بەتین بوونی خۆر بچێت بۆ مزگەوت؛ ئەوا خواى گەورە میواندارییەکی ڕێزلێگیراوانەى بۆ ئامادە دەکات لە بەهەشتدا، هەرکاتێک بەیانیان یان پاش بەتین بوونی خۆر بچێت بۆ مزگەوت

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بەیانیان (بۆ نوێژی بەیانی) یان لە پاش بەتین بوونی خۆر بچێت بۆ مزگەوت (بۆ نوێژی نیوەڕۆ یان نوێژی عەسر)؛ ئەوا خواى گەورە میواندارییەکی ڕێزلێگیراوانەى بۆ ئامادە دەکات لە بەهەشتدا، هەرکاتێک بەیانیان یان پاش بەتین بوونی خۆر بچێت بۆ مزگەوت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەوەی بچێت بۆ مزگەوت لە سەرەتای رۆژدا بۆ نوێژی بەیانی، یان بچێت بۆ مزگەوت پاش بەتین بوونی خۆر بۆ نوێژی نیوەڕۆ یان نوێژی عەسر، جا بۆ نوێژ کردن بێت یان بۆ فێربوون وفێرکردنی زانستی شەرعی، یان بۆ جگە لەمانە لە هۆکارەکانى تری خێرکردن، ئەوا خواى گەورە پاداشتی دەداتەوە لە سەر ئەم کارەی ئەویش بە ئامادەکردنی شوێنێکی ڕێزلێگراوانە بۆی لە بەهەشتدا هەرکاتێک بچێت بۆ مزگەوت.

التصنيفات

فەزڵی نوێژی جەماعەت وحوکمەکانی