إعدادات العرض
ئەوەی بڵێت: (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^ دە جار، وەکو ئەوەیە وایە چوار…
ئەوەی بڵێت: (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^ دە جار، وەکو ئەوەیە وایە چوار نەفسی ڕزگار کردبێت لە نەوەکانی ئیسماعیل
لە ئەبی ئەیوبەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بڵێت: (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^ دە جار، وەکو ئەوەیە وایە چوار نەفسی ڕزگار کردبێت لە نەوەکانی ئیسماعیل». (واتە: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە).
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa Português മലയാളം తెలుగు မြန်မာ ไทย Deutsch 日本語 پښتو অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە Kiswahili தமிழ் دری Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy Română Kinyarwanda नेपाली Српски Soomaali Moore Українська Български Wolof Azərbaycan ქართული тоҷикӣ bm Oromoo Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە «ئەوەی بڵێت: (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)». ماناکەى: هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک بەتایبەت وتەواو موڵکی ئەوە، وتەنها ئەو شایستەى ستایش و وەسفکردنە لەگەڵ خۆشەویستی و بەمەزندانان، وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە. ئەوەى ئەم زیکرە دە جار بڵێت لەڕۆژێکدا؛ ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەو کەسە وایە کە دە کۆیلە ئازاد دەکات لەنەوەکانى ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیم -علیهما الصلاة والسلام-، و بەتایبەت باسی نەوەکانى ئیسماعیلی کرد -علیه السلام- چونکە ڕێزدارترینن.فوائد الحديث
فەزڵ ومەزنی ئەم زیکرە کە بەتاکدانانى الله ی تێدایە: لە ئولوهیەتیدا -خودایەتی وپەرستراوێتیدا-، ولە موڵک وخاوەندارێتی، ولە حەمد وستایشکردن، ولە توانا ودەسەڵاتی ڕەهای.
هەرکەسێک ئەم زیکرە بڵێت بەم بڕە جا بەدوای یەک بێت یان بە جیا ؛ ئەوا پاداشتەکەى دەستدەکەوێت.
التصنيفات
فەزڵی زیکر کردن