پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز بۆنی خۆشی ڕەت نەدەکردەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز بۆنی خۆشی ڕەت نەدەکردەوە

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز بۆنی خۆشی ڕەت نەدەکردەوە».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

لە سونەت وڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو کە هەرکاتێک بۆنی (الطیب)ی پێبدرایە ڕەتی نەدەکرەوە چونکە هەڵگرتنی ئاسانە وبۆنی خۆشە هەروەکو لە ریوایەتی تردا هاتووە.

فوائد الحديث

موستەحەبە (سونەتە) کە کەسێک بۆنی لێت لێدا یان وەکو دیاری بە تۆی دا ئەوا ڕازی بیت و وەری بگریت، چونکە هیچ قورسییەک نیە لە هەڵگرتنی وهیچ منەتێک نییە لە قبوڵکردنی.

ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە حەزی لە بۆنی خۆش بووە وهەرگیز ڕەتی نەکردووەتەوە.

پێویستە مرۆڤ بەردەوام بۆنی خۆش بەکاربهێنێت چونکە نیشانەی جوانی ڕووکەش وناخی مرۆڤە بۆیە ئافرەتە چاکەکان بۆ پیاوە چاکەکانن وپیاوە چاکەکانیش بۆ ئافرەتە چاکەکانن. (ئاگادارکردنەوەک: ئافرەت نابێت لە کاتی دەرچوون بۆ دەرەوەی ماڵی خۆی بۆن لە خۆی بدات).

التصنيفات

ئادابەکانی سەردانیکردن ومۆڵەت وەرگرتن, ئادابەکانی سەردانیکردن ومۆڵەت وەرگرتن