إعدادات العرض
خۆتان لە ستەمکردن بپارێزن، چونکە ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخۆتان لە ڕەزیلی بپارێزن
خۆتان لە ستەمکردن بپارێزن، چونکە ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخۆتان لە ڕەزیلی بپارێزن
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان لە ستەمکردن بپارێزن، چونکە ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخۆتان لە ڕەزیلی بپارێزن؛ چونکە ڕەزیلی بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەى پێش ئێوە، وای لێیان کرد کە خوێنی یەکتر بڕێژن، وحەرامی یەکتر حەڵاڵ بکەن».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa Português සිංහල Svenska ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە Kiswahili پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or Malagasy नेपाली Čeština Oromoo Română Nederlands Soomaali తెలుగు ไทย മലയാളം Српски Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Lietuvių Wolof Українська ქართული Magyar Mooreالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە ستەمكردن، لەوانەش: ستەمكردن لە خەڵكی، وستەمكردن لە نەفس، وستەمكردن لە مافەكانی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، ستەمكردن بریتیە لەوەی هەموو خاوەن مافێك ؛ مافی شایستەی خۆی پێنەدرێت، وستەمكردن تاریكارییە لەسەر خاوەنەكانی لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ چونكە تووشی ناڕەحەتی وسەختی دەبێت، هەروەها نەهی كردووە لە ڕەزیلی ئەمیش بریتیە لە دەستگرتنەوە بەپەرۆشیەوە، ولەوانەش كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنی مافە داراییەكان وزۆر بەپەرۆشی لەسەر دونیا، ئەم جۆرە لە ستەمكردن بووە هۆی تیاچوونی ئومەتانی پێشوو، چونكە لەسەری یەكتریان كوشت، وئەوەی الله حەرامی كردبوو ؛ حەڵاڵیان كرد.فوائد الحديث
بەخشینی پارە وسامان ودڵدانەوە لەنێوان مسوڵمانان ؛ هۆكارە بۆ خۆشەویستی وپتەوبوونی پەیوەندییەكان.
ڕەزیلی وچرووكی سەردەكێشێت بۆ تاوان وخراپە وگوناهەكان.
پەند وئامۆژگاری وەرگرتن لە حاڵی ئومەتەكانی پێشوو.