ئماندار ب ه وشت جوانو دات ل ئو س ب زر نو دات ووو درت

ئماندار ب ه وشت جوانو دات ل ئو س ب زر نو دات ووو درت

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «ئیماندار بە هۆی ڕەوشت جوانیەوە دەگاتە پلەی ئەو کەسەی کە بە زۆری نوێژ دەکات وڕۆژوو دەگرێت».

[صەحیحە بە شەواھیدەکانیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمان ڕووندەکاتەوە کە ڕەوشت جوانی خاوەکەى دەگەیەنێتە پلەى ئەو کەسەی بەردەوام ڕۆژوو دەگرێت وشەو نوێژ دەکات، وپوختەى ڕەوشت جوانی بریتیە لە: چاکەکار بوون، وقسەی جوان، وڕووخۆشی، وئازار نەدان وزیان لێنەدان، وئارامگرتن لەسەر ئازار وزیانگەیاندنی خەڵکی.

فوائد الحديث

ئاینی ئیسلام زۆر گرنگیداوە بە ڕەوشتەکان ؛ لەڕوانگەى پاڵاوتنیان وڕێکخستنیان.

فەزڵی ڕەوشت جوانی، بەندە دەگەیەنێتە پلەی ئەو ڕۆژووگرەی کە بەردەوامە لە ڕۆژووگرتن، وئەو کەسەی بەردەوام شەو نوێژ دەکات وماندوو نابێت.

ڕۆژووگرتن لە ڕۆژ و شەونوێژ کردن لە شەودا ؛ دوو کردەوەى مەزنن وقورسی وناڕەحەتیان تێدایە لەسەر نەفس، بۆیە خاوەن ڕەوشتی جوان دەگات بە پلەى ئەوان ؛ چونکە جیهادی نەفسی کردووە لەسەر جوان مامەڵەکردن.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان