إعدادات العرض
ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟
ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟
لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟»، -ئوبەی- دەڵێت: ووتم: الله وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن. فەرمووی: «ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟» دەڵێت: ووتم: {اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ} [البقرة: 255] واتە: {الله ئەو خودایەیە کە ھیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ھەمیشە زیندووە وتەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرەکانە)}، دەڵێت: لەسەر سینگمی دا، وفەرمووی: «واللە پیرۆزبێت لێت زانست وزانیاری ئەی ئەبا مونزیر».
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Español Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe Bosanski සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa മലയാളം తెలుగు Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া Shqip دری Ελληνικά Български Fulfulde Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy Română Kinyarwanda Српски тоҷикӣ O‘zbek नेपाली Wolof Moore Soomaali Français Oromoo Tagalog Українська Azərbaycan தமிழ் bm Deutsch ქართული Português Македонски Magyar Русский 中文 فارسیالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری کرد لە ئوبەى کوڕی کەعب سەبارەت بە مەزنترین ئایەت لە قورئاندا، ئەویش دوودڵ بوو لەوەڵامداندانەوە، پاشان ووتی: ئایەتی کورسی: {اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ} [البقرة: 255] واتە: {الله ئەو خودایەیە کە ھیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ھەمیشە زیندووە وتەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرەکانە)}، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاڵپشتی لەوەڵامەکەى کرد و لەسەر سینگی دا، وەکو ئاماژەیەک بۆئەوەى کە پڕە لە زانست وحیکمەت، ونزاى بۆ کرد بەوەى بەختەوەر بێت بەهۆی ئەم زانستە وخواى گەورە کارئاسانی بۆ بکات وئەو زانستەى پێی بەخشراوە موبارەک وپیرۆز بێت.فوائد الحديث
شانازیەکی گەورەیە بۆ ئوبەى کوڕی کەعب -ڕەزاى خواى لێبێت-.
ئایەتی کورسی گەورەترین ئایەتە لە قورئاندا، بۆیە پێویستە لەبەر بکرێت ولە ماناکانی تێبگەین وکردەوەی پێبکەین.