إعدادات العرض
بێگومان خودا چەند فەرزێکی لەسەر داناون دەی مەيان فەوتێنن، وچەند سنورێکی بۆ دیاری کردون دەی سنورەکان مەبەزێنن، وچەند شتانێکی لەسەر حەرام کردوون دەی ئەنجامیان مەدەن…
بێگومان خودا چەند فەرزێکی لەسەر داناون دەی مەيان فەوتێنن، وچەند سنورێکی بۆ دیاری کردون دەی سنورەکان مەبەزێنن، وچەند شتانێکی لەسەر حەرام کردوون دەی ئەنجامیان مەدەن وخۆ بەدور بگرن، وله شتانێكيش بێ دەنگ بووه وەكو ڕەحم پێتان؛ نەک لە بیری چوبێت، بۆیە ئێوەیش به دواي حوکمەکانیاندا مەگەڕێن
لە ئەبی سەعلەبەی خوشەنیەوە کەناوی جورسومی كوڕی ناشیرە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: « بێگومان خودا چەند فەرزێکی لەسەر داناون دەی مەيان فەوتێنن، وچەند سنورێکی بۆ دیاری کردون دەی سنورەکان مەبەزێنن، وچەند شتانێکی لەسەر حەرام کردوون دەی ئەنجامیان مەدەن وخۆ بەدور بگرن، وله شتانێكيش بێ دەنگ بووه وەكو ڕەحم پێتان؛ نەک لە بیری چوبێت، بۆیە ئێوەیش به دواي حوکمەکانیاندا مەگەڕێن».
الترجمة
العربية Español አማርኛ English اردو Indonesia বাংলা Français Türkçe Русский Bosanski සිංහල हिन्दी 中文 فارسی Tiếng Việt Tagalog Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ ไทย Deutsch پښتو অসমীয়া Shqip Nederlands ગુજરાતી Кыргызча नेपाली Lietuvių دری Српски тоҷикӣ Kinyarwanda Română Magyar Čeština Moore Malagasy Oromoo ಕನ್ನಡ Wolof Azərbaycan O‘zbek Українська ქართული Македонски ភាសាខ្មែរ Bambara ਪੰਜਾਬੀ मराठी Kirundi Kurmancî Bahasa Melayuالشرح
پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت کە الله هەندێك شتی واجب کردووە و چەند فەریزەتێكی وەكو فەرز داناوە، جا پابەند بن پێیانەوە و تێیاندا کەمتەرخەم مەبن بە وازلێ هێنان یان بە پشت گوێ خستن، هەروەها بەربەست و دوورخەرەوەی دیاریکراوی بۆ داناون کە ئێوە دەپارێزن و ڕێگریتان لێدەکەن ودوورتان دەخەنەوە لە تووشبوون بە ئەوەی کە پێی ڕازی نییە، جا زیاتر ئەنجام مەدەن لەوەی کە شەرع فەرمانی پێکردووە، هەروەها حەرامکراوەکانی حەرام کردووە لەسەرتا، بۆیە لێیان نزیک مەبنەوە، جگە لەمانە شتەکانی تری وازلێهێناوە و بێدەنگ بووە سەبارەتیان وەكو ڕەحم پێتان، و لەسەر بنەمای ڕێگەپێدراوی خۆیان دەمێننەوە، کەواتە بەدوایاندا مەگەڕێن.فوائد الحديث
فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە تەنها الله یاسادانەرە، و فەرمان تەنها بە دەستی ئەوە -سبحانه وتعالی-.
فەرموودەکە بنەماکانی شەریعەتی لەخۆگرتووە لە ڕوانگەی حوکم و ڕێگەپێدانەوە؛ چونکە حوکمی شەرعی یان بێدەنگی لێ کراوە یان قسەی لەسەر کراوە، و ئەوەی قسەی لەسەر كراوە: یان فەرمانی پێ کراوە بە واجب یان سوننەت، یان نەهی لێکراوە بە حەرام یان مەکروهیەت، یان ڕێگەپێدراوە.
هەرشتێک خواى گەورە لەسەری بێدەنگ بووبێت وفەرزی نەكردبێت، ودیاری نەکردبێت، ونەهی لێنەکردبێت؛ ئەوا حەڵاڵە.
جوانی ڕوونکردنەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئاماژە بۆی لێرەدا ئەوەیە فەرموودەکەی بەم دابەشکردنە ڕوون و ئاشکرایە باسكردووە.
واجبێتی پارێزگاری کردن وبەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانی فەرزەكانی الله -سبحانه وتعالی-.
حەرامبوونی تێپەڕاندنی سنوورەكانی الله -سبحانه وتعالی-.
التصنيفات
سزا دیاریكراوەكان