إعدادات العرض
1- خوێنی هیچ مسوڵمانێک حەڵاڵ نیە مەگەر بە یەکێک لەم سێ شتە نەبێت: زیناکەرێک کە هاوسەرگیری کردبێت، کوشتنی نەفسێک بەهۆی ئەوەی کەسێکی تری کوشتووە، وئەوەی لە ئاین (ئیسلام) هەڵبگەڕێتەوە (مورتەد بێت) کە خۆی جیا بکاتەوە لە کۆمەڵی مسوڵمانان
2- خواى گەورە سەیری پیاوێک ناکات کە بچێت بۆ لای پیاوێک یان بۆ لای ئافرەتێک لە کۆمەوە
3- خوێنی هیچ مسوڵمانێک حەڵاڵ نییە کە شاهێدی دابێت بە (ﻻ إله إﻻ الله ومحمد رسول الله)؛ مەگەر بەهۆی یەکێک لەم سیانە نەبێت
4- خواى گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند کە تێیدا خودا ئارەقی (سەرخۆشکەرەکانی) حەرامکرد، ولەو کاتەدا لە مەدینەدا هەموو خواردنەوەیەکی سەرخۆشکەر بۆ خواردنەوە لە خورما دروست دەکرا
5- پیاوێک لە مسوڵمانان هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکدا لە مزگەوتدا بوو، بانگی کرد: ئەی پێغەمبەری خودا، من زینام کردووە
6- پیاوێک کە ئارەقی خواردبووەوە هێنایان بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە بە دارێک چل جەڵدەى لێدا
7- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (دەستی دزێکی) بڕی؛ بەهۆی ئەوەى قەڵغانێکی دزی بوو کە نرخەکەى سێ درهەم بوو
8- هەر خواردنەوەیەک سەرخۆشت بکات حەرامە
9- حەرامکردنی ئارەق (مەی) دابەزی لە کاتێکدا لە پێنج شت (مەی) دروستدەکرا لە: ترێ، وخورما، وهەنگوین، وگەنم، وجۆ
10- دەستی (دز) دەبڕدرێتەوە بەهۆی (دزینی) چارەکە دینارێک یان زیاتر
11- نابێت هیچ کەسێک دە جەڵد زیاتری لێبدرێت مەگەر بەهۆی جێبەجێکردنی سنوورێک لە سنوورەکانى خواى گەورە نەبێت
12- پیاوێکیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە مەی خواردبووەوە، ئەویش فەرمووی: لێی بدەن
13- بەڕاستی تەوبەیەکی کردووە ئەگەر دابەشبکرێت لە نێو حەفتا کەس لە خەڵکی مەدینە ئەوا بەشیان دەکات، ئایا هیچ شتێکی باشتر دۆزیوەتەوە لە ملكەچ بوون لە پێناو خواى گەورە ؟!
14- ئافرەتێک لە هۆزی جوهەینەوە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا سکی پڕبوو بەهۆی زیناکردنەوە
15- زیناکەری جەڵدلێدراو مارەیی هیچ یەکێک ناکات مەگەر وەکو خۆی بێت
16- سزا مەدەن بە سزادانى خواى گەورە
17- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)، وئەبو بەکر جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)، وعومەر جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)،
18- هەرکەسێک تۆمەت بداتە پاڵ خزمەتکارەکەى (بەندەکەى) لەکاتێکدا ئەو بێتاوان بێت، لە ڕۆژی قیامەتدا (گەورەکەى) جەڵد دەکرێت؛ مەگەر بەندەکە بەو شێوەیە بێت کە وەسفی کردووە
19- نەفرەتی خودا لە دز، هێلکە دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە، وگوریس دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە
20- خەوتبووم لە نێو مزگەوتدا لەسەر چارۆکەیەکم (جلێکم) نرخی سی درهەم بوو، پیاوێک هات ولێمی برد، پیاوەکە گیرا، هێنرا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد کە دەستی دەبێت ببڕدرێتەوە
21- پیاوێک کە ئارەقی خواردبووەوە هێنرا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بە دوو لقی دارخورما نزیکەى چل جەڵدەى لێیدا
22- ئەو کەسەی چەک هەڵبگرێت بەرامبەرمان؛ ئەوا لە ئێمە نییە