ئەو کەسەی چەک هەڵبگرێت بەرامبەرمان؛ ئەوا لە ئێمە نییە

ئەو کەسەی چەک هەڵبگرێت بەرامبەرمان؛ ئەوا لە ئێمە نییە

لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی چەک هەڵبگرێت بەرامبەرمان؛ ئەوا لە ئێمە نییە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە ئیمانداران بران، ئازاری هەندێکیان ئازارە بۆ ئەوانی تریش بە هەمان شێوە لە خۆشیدا، وشە وقسەیان یەکگرتووە ویەک دەستن بەرامبەر دوژمنەکانیان. بۆیە پێویستە کۆببنەوە وگوێڕایەڵ بن بۆ پێشەواکەیان وهاوکاری بکەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەى زوڵم ودەستدرێژی ئەوانەی کە دەیانەوێت دژی دەربچن، چونکە ئەوەی دەربچێت ئەوا یەکڕیزی مسوڵمانان تێکدەدات وچەکیان دژ هەڵدەگرێت ودەیانترسێنێت بۆیە پێویستە جەنگ دژی بکرێت، هەتا دەگەڕێتەوە وملکەچ دەبێت بۆ فەرمانەکانی خودا چونکە ئەوەی دژی مسوڵمانان دەربچێت ودەستدرێژی بکاتە سەریان وستەمیان لێبکات ئەوا خۆشەویستی مسوڵمانانە وئیسلامیانە لە دڵیدا نییە بەرامبەریان، ئەم فەرموودە هەڕەشەی تێدایە کە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی ئەمە تاوانێکی گەورەیە پێویستە هەڕەشە وئاگاداری لێبکرێت و واجبیشە کە جەنگیان دژ بکرێت وتەمێ بکرێن.

فوائد الحديث

حەرام بوونی دەرچوون دژی پێشەواکان، ئەوانیش بریتین لە کاربەدەست وحاکمەکان، ئەگەرچیش هەندێک کاری مونکەر وناشەرعیشیان ئەنجامدا، ئەگەر ئەو کارە نەگاتە ئاستی کوفر، چونکە دەرچوون لە دژیان دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانەکان وکوشتنی بێ تاوانەکان وترساندنی مسوڵمانان، ونەمانی ئەمن وئاسایش وتێکچوونی کارگێڕی وسیستەمی وڵات، ئەم دەرچوونە خراپیەکەی گەورەترە لە مانەوەی ئەو کاربەدەستانە.

ئەگەر دەرچوون دژی ئەو کاربەدەستانە حەرام بێت کە هەندێک کاری ناشەرعی ئەنجامدەدەن، ئەی چی سەبارەت بە ئەو کاربەدەستانەی لە سەر ڕێگای ئیستیقامەتن ودادپەروەرن؟ (واتە: دەرچوون دژی ئەمانە مەترسییەکەی گەورەترە).

حەرام بوونی ترساندنی مسوڵمانان بە چەک وهاوشێوەکانی، ئەگەر بۆ گاڵتەش بێت.

التصنيفات

فاسق بوون, سنووری ڕێگا بڕەکان