إعدادات العرض
ئەوەی بڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، وکوفر بکات بەوەی دەپەرسترێت جگە لە خوای گەورە، ئەوا ماڵ وخوێنی حەرامە، ولێپرسینەوەی ئەو کەسە لای خوای گەورەیە
ئەوەی بڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، وکوفر بکات بەوەی دەپەرسترێت جگە لە خوای گەورە، ئەوا ماڵ وخوێنی حەرامە، ولێپرسینەوەی ئەو کەسە لای خوای گەورەیە
لە تارقی کوڕی ئەشیەمی ئەشجەعیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەی بڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، وکوفر بکات بەوەی دەپەرسترێت جگە لە خوای گەورە، ئەوا ماڵ وخوێنی حەرامە، ولێپرسینەوەی ئەو کەسە لای خوای گەورەیە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ ไทย Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە සිංහල دری Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy Română Kinyarwanda नेपाली Српски Wolof Soomaali Moore Українська Български Azərbaycan mr ქართული тоҷикӣ bm Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک بەزمانى شاهێدی بدات وبڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، واتا: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وکوفر بکات بەپەرستنی جگە لە خواى گەورە، وبەرائەتی خۆی ڕابگەیەنێت لە هەموو ئاینێک جگە لە ئیسلام، ئەوا ماڵ وخوێنی ئەو کەسە حەرامە لەسەر مسوڵمانان، وتەنها کردەوەى ئاشکرای گرنگە بەلای ئێمەوە، بۆیە نابێت سامانەکەى دەستی بەسەردا بگیڕێت ونابێت خوێنی بڕژێندرێت، مەگەر کەسێک تاوانێک بکات کە سزادانى واجب دەبێت بەپێی حوکمەکانى ئاینی ئیسلام. وخواى گەورە لێی دەپرسێتەوە لەڕۆژی قیامەتدا، ئەگەر ڕاستگۆ بێت ؛ پاداشت دەدرێتەوە، وئەگەر مونافیق بێت ؛ سزا دەدرێت.فوائد الحديث
وتنی (لا إله إلا الله) وکوفر کردن -بێباوەڕبوون- بەو شتانەی دەپەرسترێن جگە لە خوای گەورە، مەرجە بۆئەوەى بێتە نێو ئاینی ئیسلامەوە.
واتای (لا إله إلا الله) ئەوەیە: بێباوەڕ بیت وکوفر بکەیت بە پەرستنی جگە خوای گەورە وەکو بتەکان وقەبرەکان وجگە لە ئەوانە، بەتاک وتەنها خواى گەورە بپەرسترێت بەبێ بڕیاردانی شەریک وهاوبەش لە پەرستنیدا -سبحانە وتعالى-.
ئەوەی پابەند بوو بە تەوحید (یەک خوا پەرستی)ەوە وبە ئاشکرا پابەندی شەریعەت بوو ئەوا پێویستە دەستی لێ هەڵبگیرێت هەتا کاتێک ڕوون دەبێتەوە کە هەڵگەڕاوەتەوە.
حەرام بوونی ماڵ وخوێنی مسوڵمان مەگەر بە هەق.
لە دونیادا حوکم وبڕیاردان لە سەر دیوی دەرەوە وئاشکرایە، بەڵام لە قیامەتدا حوکمدان لە سەر نیەت ومەبەستەکانە.
التصنيفات
تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا