ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە گوێرەی قورئان بوو

ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە گوێرەی قورئان بوو

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە گوێرەی قورئان بوو».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

واتای فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە گوێرەی ڕەوشتەکانی قورئان هەڵسوکەوتی دەکرد، وئەوەی قورئان فەرمانی پێی دەکرد جێبەجێی دەکرد وئەوەی قورئان نەهی لێدەکرد وازی لێدەهێنا، جا چ لە پەرستنی خوای گەورە بوایە یان لە مامەڵەکردن لە گەڵ بەندەکانی خودا، بۆیە ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جێبەجێکردن بوو بۆ قورئان، وئەمەش ئاماژەیە لە دایکی ئیمانداران عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- بەوەی ئەگەر بمانەوێت ڕەوشتمان وەکو ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت ئەوا پێویستە خۆمان بەو ڕەوشتانە بڕازێنینەوە کە لە قورئاندا فەرمانی پێکراوە.

فوائد الحديث

لە هەڵسوکەوتکردن بە گوێرەی ڕەوشتەکانی قورئان، پێویستە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو قدوە ونمونە وەربگیرێت بۆ ئەوەی مسوڵمانان وەکو ئەو بن.

ستاشیکردنی ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە سەرچاوەی لە نور وڕۆشنایی وەحیەوە وەرگرتووە.

ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە پلەوپایەی ڕەوشت لە ئیسلامدا چونکە پەیوەندی بە وشەی تەوحیدەوە هەیە کە هۆکارێکە بۆ بەرهەمهێنانی کردەوەی چاک.

التصنيفات

سیفەتە ڕەوشتییەکان