إعدادات العرض
پەروەردگاری بەرز وپیرۆزمان هەموو شەوێک لە سێیەکی کۆتایی شەودا دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا
پەروەردگاری بەرز وپیرۆزمان هەموو شەوێک لە سێیەکی کۆتایی شەودا دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پەروەردگاری بەرز وپیرۆزمان هەموو شەوێک لە سێیەکی کۆتایی شەودا دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا، ودەفەرموێت: «کێ لێم دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی وەڵامی بدەمەوە؟ کێ داوام لێدەکات بۆ ئەوەی پێی ببەخشم؟ کێ داوای لێخۆشبوونم لێدەکات بۆ ئەوەی لێی خۆش ببم؟».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் සිංහල မြန်မာ ไทย Русский 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە Hausa دری Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy Română Kinyarwanda नेपाली Српски Soomaali Deutsch Moore Українська Български Wolof Azərbaycan ქართული тоҷикӣالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە خواى گەورە -تبارک وتعالى- هەموو شەوێک لە سێیەکی کۆتایی شەودا دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا، وئامۆژگاری بەندەکانى دەکات بۆئەوەى نزا بکەن ولێی بپاڕێنەوە، ووەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە لێی دەپاڕێنەوە، وهەروەها ئامۆژگاریان دەکات ؛ داواى ئەو شتانەى لێبکەن کە دەیانەوێت بۆیان جێبەجێ بێت، چونکە ئەو دەبەخشێت بە ئەوەى داوا دەکات، وهەروەها هانیان دەدات بۆئەوەى داواى لێخۆشبوون بکەن لە گوناهەکانیان چونکە ئەو زاتە میهرەبانە لە بەندە ئیماندارەکانى خۆشدەبێت ئەگەر لێی بپاڕێنەوە وداواى لێخۆشبوونی لێبکەن.فوائد الحديث
فەزڵی سێیەکی کۆتایی شەو ؛ بۆ نوێژ و نزا وئیستغفار کردن لەو کاتەدا.
دەبێت مرۆڤ لەپاش بیستنی ئەم فەرموودەیە زۆر بەپەرۆش بێت لەسەر بەهەلزانینی کاتەکانى قبوڵبوونی نزا.
التصنيفات
تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا