موفەریدەکان پێش کەوتن

موفەریدەکان پێش کەوتن

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «موفەریدەکان پێش کەوتن»، ووترا: ئایا موفەریدەکان کێن؟ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «ئەو پیاو وئافرەتانەی کە زۆر یادی خوای گەورە دەکەن».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

واتا فەرموودەکە: ئەوانەی زۆر یادی خودا دەکەن ئەوا پێش کەسانی تر کەوتوون لە پاداشتدا بەهۆی زۆر سەرقاڵبوونیان بە یادی خوای گەورەوە، ئەوان کردەوەی زیاتریان کرد بۆیە پێش ئەوانی تر کەوتن لە خێردا، وخوای گەورە دەفەرموێت: { وَٱلذَّـٰکرِينَ ٱللَّهَ كَثِيرٗا وَٱلذَّـٰكِرَٰتِ أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُم مَّغۡفِرَةٗ وَأَجۡرًا عَظِيمٗا} [الأحزاب: 35]، واته:{پیاوان وئافرەتانێک کە زۆر یادی خوا دەکەن، خودا لێخۆشبوون وپاداشتی گەورەی بۆیان ئامادەی کردووە }. {وَٱلذَّـٰکرِينَ ٱللَّهَ كَثِيرٗا} {پیاوان وئافرەتانێک کە زۆر یادی خوا دەکەن} واتا: ئەوانەی لە زۆربەی کاتەکان یادی خودا دەکەن، وبە تایبەتیش لە هەندێک کاتدا کە دیاریکراوە، وەکو بەیانیان وئێواران ولە پاش نوێژ فەرزەکان، ولە سێیەکی کۆتایی شەو (کاتی پێش دەرکەوتنی ئاسۆی بەرەبەیان -کاتى سەحەر وپارشێو کردن-).

التصنيفات

فەزڵی زیکر کردن