إعدادات العرض
ئەگەر ڕۆیشتیت بۆ لای کەسێک کە حاڵی نالەبار وقورس بوو (لە ڕووی داراییەوە)، ئەوا چاوپۆشی لێبکە، بەڵکو خوای گەورە لە ئێمەش خۆش بێت
ئەگەر ڕۆیشتیت بۆ لای کەسێک کە حاڵی نالەبار وقورس بوو (لە ڕووی داراییەوە)، ئەوا چاوپۆشی لێبکە، بەڵکو خوای گەورە لە ئێمەش خۆش بێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێک هەبوو قەزری دەدا بە خەڵکی، ودەیووت بەو گەنجەی کە لای کاری دەکرد: ئەگەر ڕۆیشتیت بۆ لای کەسێک کە حاڵی نالەبار وقورس بوو (لە ڕووی داراییەوە)، ئەوا چاوپۆشی لێبکە، بەڵکو خوای گەورە لە ئێمەش خۆش بێت، وکاتێک کەوەفاتی کرد وگەیشتەوە بە پەروەردگار پەروەردگار لێی خۆش بوو».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands සිංහල தமிழ் ไทย دری Български Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy or Română Kinyarwanda тоҷикӣ O‘zbek Akan नेपाली Moore Azərbaycan Wolof Oromoo Українська km bm rn ქართული Македонски Српскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات پیاوێک بە قەرزپێدان مامەڵەى لەگەڵ خەڵکی دەکرد، یان بە نرخ وەرگرتنی دواخراو شتی پێیان دەفرۆشت، وبە ئەو کوڕەى دەووت کە لەلای کاری دەکرد وقەرزەکانى خەڵکی بۆی وەردەگرتەوە: ئەگەر چویت بۆ لای قەرزدارێک وئەوەندەى نەبوو قەرزەکەى پێبداتەوە بەهۆی نەبوونی: (ئەوا چاوپۆشی لێبکە)؛ ئەمیش بە ماوەپێدانى زیاتر وزۆر نەکردن لێی بۆ دانەوەى قەرزەکە، یان بە قبوڵکردنی ئەوەى هەیەتی ئەگەرچیش کەموکورتی تێدا بێت، وئەمیش بەهیوای ئەوەى خواى گەورە لەبەرامبەر ئەم کردەوەیە لە گوناهەکانى خۆش بێت، کاتێک پیاوەکە مرد ؛ خواى گەورە لە گوناهەکانى خۆش بوو.فوائد الحديث
چاکەکاری لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی ولێبووردەی بەرامبەریان وچاوپۆشی لەوانەی حاڵیان سەخت وناڕەحەتە ؛ ئەمانە لە هۆکارەکانى ڕزگاربوونی بەندەن لە ڕۆژی قیامەتدا.
چاکەکاری بەرامبەر خەلکی ودڵسۆزی بۆ الله و بەهیوابوون بە ڕەحمەتی ئەو زاتە مەزنە ؛ ئەمانە لە هۆکارەکانى لێخۆشبوونن لە تاوانەکان.
التصنيفات
ڕەوشتە جوانەکان