إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد، هەتا خوای گەورە ڕۆحی کێشا، پاشان خێزانەکانی لە پاش ئەو ئیعتیکافیان دەکرد
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد، هەتا خوای گەورە ڕۆحی کێشا، پاشان خێزانەکانی لە پاش ئەو ئیعتیکافیان دەکرد
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد، هەتا خوای گەورە ڕۆحی کێشا، پاشان خێزانەکانی لە پاش ئەو ئیعتیکافیان دەکرد». ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەموو ڕەمەزانێک ئیعتیکافی دەکرد، ئەگەر نوێژی بەیانی ئەنجام بدایە؛ دەگەڕایەوە بۆ ئەو شوێنەی کە ئیعتیکافی تێیدا دەکرد».
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Português Tiếng Việt Kiswahili অসমীয়া ગુજરાતી Nederlands دریالشرح
عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا ئیعتیکافی دەکرد، ئەویش بۆ ئەوەی بگەڕێت بە دوای پاداشتی پەرستن لە شەوی قەدردا، لە پاش ئەوەی کە زانی شەوی قەدر لە کۆتا دە شەوی ڕەمەزانە، وهەتا مردن بەم شێوەیە بەردەوام بوو. وعائیشە باسی ئەوە دەکات کە ئەم حوکمە ماوەتەوە وتایبەت نیە بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە خێزانەکانی لە پاش خۆی ئیعتیکافیان کرد. ولە گێڕانەوەیەکی تردا: عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ئەوە ڕووندەکاتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر نوێژی بەیانی ئەنجامبدایە ئەوا دەچووە شوێنی ئیعتیکاف کردنی؛ بۆ ئەوەی خۆی یەکلایی بکاتەوە بۆ پەرستنی خوای گەورە وپاڕانەوە، وئیعتیکاف کردنی کامڵ کاتێک جێبەجێدەکرێت کە هەموو پەیوەندیەکان بپچڕێنی لەگەڵ بوونەوەرەوەکان.