إعدادات العرض
1- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو ڕەمەزانێکدا دە ڕۆژ ئیعتیکافی دەکرد، بەڵام ئەو ساڵەی کە گیانی سپارد بۆ ماوەی بیست ڕۆژ ئیعتیکافی کرد
2- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد، هەتا خوای گەورە ڕۆحی کێشا، پاشان خێزانەکانی لە پاش ئەو ئیعتیکافیان دەکرد
3- ئەی پێغەمبەری خودا، من لە جاهیلیەتدا نەزرم کرد بەوەی کە شەوێک ئیعتیکاف بکەم لە مزگەوتی حەرامدا؟ فەرمووی: نەزرەکەت جێبەجێ بکە
4- هەرکەسێک ئیعتیکافی کرد؛ با لە لە دەى کۆتادا ئیعتیکاف بکات، ئەو شەوەم پێڕاگەیەندرا پاشان لە بیرم دەرهێندرا، خۆم بینیەوە کە لە نێو ئاو وقوڕدا سوجدەم دەبرد لە بەیانیەکەیدا، بۆیە بە دوایدا بگەڕێن لە دەی کۆتادا