ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە

ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی کۆچکردنەوەی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی بێت؛ ئەوا کۆچکردنەوەی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەیەتی، وئەوەی کۆچکردنەوی بۆ شتومەکی دونیا بێت کە دەستی بهێنێت یان ئافرەتێک بێت کە مارەیی بکات؛ ئەوا کۆچکردنەکەی بۆ ﻻی ئەو شتانەیە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەمە فەرموودەیەکی مەزنە لەم بابەتەدا، وهەندێک لە زانایان بە سێیەکی ئیسلامی دادەنێن، ئیماندار بە پێی نیەتەکەی وچاکی مەبەستەکەی پاداشت دەدرێتەوە، ئەوەی کردەوەکانی بە دڵسۆزی بۆ خوای گەورە بێت ئەوا خودا قبوڵی دەکات ئەگەر کەمیش بێت بە مەرجێک بە گوێرەی سونەت بێت، وئەوەی کردەوەکەی بۆ ڕیایی بێت وبە دڵسۆزی بۆ خوای گەورەی نەبێت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە ئەگەر کردەوەکە گەورەیش بێت. هەر کردەوەیەک مەبەست پێی جگە لە خودا بێت ئەگەر ئەم مەبەستە ئافرەت یان پارە یان پلەپایە یان جگە لەوانە بێت لە هەرشتێکی دونیا، ئەمانە ڕەت دەکرێنەوە بە ڕووی خاوەنەکەی، وخوای گەورە قبوڵی ناکات، چونکە دوو مەرجی قبوڵ بوونی کردەوەی چاک بریتین لە: کردەوەکە بە دڵسۆزی بۆ خوای گەورە بێت، وبە پێی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت.

فوائد الحديث

ئامۆژگاری کردن بە دڵسۆزی وئیخلاصی لە کردەوەکاندا، چونکە خوای گەورە هیچ کردەوەیەک قبوڵ ناکات مەگەر ئەوە نەبێت بە دڵسۆزی بۆ ئەو ئەنجامدراوە.

ئەو کردەوانەی کە مەبەست لێیان نزیکبوونەوەیە لە خوای گەورە ئەگەر کەسێک ئەنجامی بدات وەکو خوویەک (عادەتێک) ئەوا ئەو کەسە پاداشت نادرێت بەهۆی ئەنجامدانی کردەوەکە ئەگەر شێوازی ئەنجامدانەکەشی دروست وڕاستیش بێت، بەڵکو پێویستە مەبەست ونیەتی ئەوە بێت کە مەبەست لەم پەرستنەی نزیک بوونەوەیە لە خوای گەورە وداواکردنی پاداشتە.

فەزڵی کۆچ وهیجرەت کردن بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی، کە ئەمە لە کردەوە چاکەکانە چونکە مەبەست پێیان بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوای گەورەیە.

ئەم فەرموودەیە یەکێکە لەو فەرموودانەی کە ناوەڕۆکی ئاینی ئیسلامی تێدایە، بۆیە زانایان فەرموویانە: ناوەڕۆکی ئاینی ئیسلام بریتیە لە دوو فەرموودە: ئەم فەرموودەیە، وئەو فەرموودەیەی کە عائیشە ڕیوایەتی کردووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ئەوەی کردەوەیەک بکات فەرمانی ئێمەی لە سەر نەبێت -لە ئاینەکەی ئێمە نەبێت- ئەوا ئەو کردەوەیە ڕەت دەکرێتەوە)، بۆیە ئەم فەرموودەیە پایەیە کە کردەوەکانی دڵی لە سەر ڕاوەستاوە وتەرازووی کردەوەکانی ناخی مرۆڤە -دڵی مرۆڤە-، وفەرموودەکەی عائیشە پایەیەکە کە کردەوەکانی لاشەی (کردەوەکانی ئەندامەکانی) لە سەر ڕاوەستاوە.

پێویستە جیاکاری بکرێت لە نێوان پەرستنەکان، وجیاکاری بکرێت لە نێوان پەرستنەکان ومامەڵەکان، وهیچ شتێک جیاکاری ناکات لە نێوان کردەوە لەیەکچووەکان جگە لە نیەت نەبێت.

ئەو کردەوەی کە هیچ مەبەستێک لە پشت ئەنجامدانییەوە نییە ئەوا هیچ حوکمێک وپاداشتێکی لە سەر نییە.

ئەوەی دڵسۆز بێت لە کردەوەکەیدا ئەوا مەبەستەکەی جێبەجێ دەبێت لە ڕووی حوکم وپاداشتەوە، بۆیە کردەوەی دروست وڕاستە، ولە سەر ئەنجامدانی پاداشت دەدرێتەوە ئەگەر بە پێی ئەو مەرجانە بێت کە لە شەریعەدا دانراوە.

پوچەڵ بوونەوەی کردەوەکان ئەگەر ئیخلاص ودڵسۆزی بۆ خوای گەورەی تێدا نەبێت.

بچووک کردن وبێنرخی دونیا وشەهەواتەکانی، چونکە دەفەرموێت: (کۆچکردنەکەی بۆ لای ئەو شتانەیە) کە شاردنەوەیەکی تێدایە سەبارەت بە ڕوانگەی ئەوانەی کۆچ دەکەن بۆ لای دونیا، بە پێچەوانەی ئەوانەی کۆچ وهیجرەت دەکەن بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی لێرەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاشکرای کرد کە چی ڕوودەدات سەبارەت بە ئەوانەی ئەم کۆچکردنە ئەنجامدەدەن، وئەمەش لە نیشانەکانی جوانی ڕوونکردنەوە وڕەوانبێژی قسەکردنە.

التصنيفات

کردەوەکانی دڵ