دادپەروەران لەلای خواى گەورە لەسەر مینبەری نور وڕۆشناییدان

دادپەروەران لەلای خواى گەورە لەسەر مینبەری نور وڕۆشناییدان

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دادپەروەران لەلای خواى گەورە لەسەر مینبەری نور وڕۆشناییدان، لەلای ڕاستی خواى میهرەبان -الرحمان- (عز وجل)، وهەردوو دەستەکانى (پەروەردگار) ڕاستن، ئەوانەی کە دادپەروەرن: لە حوکم وفەرمانڕەواییان، ولە ماڵ وخێزانیان، ولە هەر کار وسەرپەرشتیاریەک کە پێیان بسپێردرێت».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە ئەوانەى بەدادپەروەری حوکم دەکەن وبڕیار دەدەن لەنێو ئەو خەڵکەى لەژێر دەستیاندان وفەرمانڕەواییان دەکەن یان لە ماڵ وخێزانیان، ئەوا ئەم دادپەروەرانە لە شوێنی بەرز دادەنیشن لەڕۆژی قیامەتدا کە لە نور وڕۆشنایی دروستکراوە وەکو ڕێزلێنانێک لێیان. وئەم مینبەرانە لەلای ڕاستی پەروەردگاری میهرەبانن -سبحانە وتعالى-، وهەردوو دەستی پەروەردگار ڕاستن.

فوائد الحديث

فەزڵ وپلەوپایەی دادپەروەری (عەدل) وئامۆژگاریکردن بۆ پابەند بوون پێوەی.

دادپەروەری گشتی هەموو فەرمانڕەوایەتی وحوکم کردنەکان دەگرێتەوە لەنێو خەڵکیدا تەنانەت دادپەروەری لەنێوان خێزانەکانیش -ژنەکانیش- دەگرێتەوە (ئەگەر زیاتر لە یەک ژنی هەبوو) وهەروەها منداڵەکان وهتد.

ڕوونکردنەوەی پلەوپایەی دادپەروەران لە ڕۆژی قیامەتدا.

جیاوازی پلە پایەی ئەهلی ئیمان لە ڕۆژی قیامەتدا هەریەکێکیان بە پێی کردەوەکەیەتی.

شێوازی هاندان لە شێوازەکانی بانگەوازییە، کە هانی ئەو کەسە دەدەیت کە بانگەوازی دەکەیت بۆ ئەوەی ئەو پەرستنەی لەلا خۆشەویست بێت وئەنجامی بدات.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان