هیچ چاکەیەک بە کەم مەزانە؛ هەتا تەنانەت ئەگەر گەیشتنت بێت بە برایەکت بە ڕوویەکی خۆش وگەشەوە

هیچ چاکەیەک بە کەم مەزانە؛ هەتا تەنانەت ئەگەر گەیشتنت بێت بە برایەکت بە ڕوویەکی خۆش وگەشەوە

لە ئەبی زەری غیفارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ چاکەیەک بە کەم مەزانە؛ هەتا تەنانەت ئەگەر گەیشتنت بێت بە برایەکت بە ڕوویەکی خۆش وگەشەوە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

فەرموودەکە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە ڕووگەشی وڕووخۆشی بەرامبەر مسوڵمانان سونەتە کاتێک بە یەک دەگەن، وئەمە کارێکی چاکەیە وپێویستە مسوڵمان سوور بێت لە سەر جێبەجێکردنی وبە کەمی نەزانێت چونکە دەبێتە هۆی دڵنەوایی بۆ برای مسوڵمانی وهێنانی خۆشی وئاسوودەیی بۆ ناو دڵی.

فوائد الحديث

بڵاوکردنەوەی خۆشەویستی لە نێوان ئیمانداران لە ڕێگای ڕووخۆشی وبزە کردن وموژەدان بە یەکتری.

جوانی وکامڵبوونی ئەم شەریعەتە وگشتگیر بوونی کە هاتووە بە هەموو شتێک کە هۆی چاکەکاری ویەکدەنگی نێوان مسوڵمانانە.

سووربوون لە سەر چاکەکاری بە تایبەت ئەگەر پەیوەندی بە جێبەجێکردنی کاروباری خەڵکانی ترەوە هەبوو، ونابێت مسوڵمان خەڵکانی تر بە چاوی کەم وسووک سەیر بکات.

موستەحەبە (سونەتە) کە دڵخۆشی بخەیتە نێو دڵی مسوڵمانانەوە چونکە ئەمە دەبێتە هۆی جێبەجێبوونی یەکڕیزی وخۆشەویستی لە نێوانیان.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان