پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی سوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي كُلَّهُ: دِقَّهُ وَجِلَّهُ، وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ، وَعَلاَنِيَتَهُ…

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی سوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي كُلَّهُ: دِقَّهُ وَجِلَّهُ، وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ، وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی سوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي كُلَّهُ: دِقَّهُ وَجِلَّهُ، وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ، وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ»، واتە: «خودایە لە هەموو گوناهەكانم خۆش بە، بچووک وگەورەیان، وسەرەتا وکۆتایان، وئاشکرا ونهێنییان».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی سوجدە بردندا نزای دەكرد، ودەیفەرموو: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي: خودایە لە گوناهەكانم خۆش بە)؛ بە داپۆشینی، وبەوەی بمپارێزیت لە سەرەنجامەكانی؛ بۆیە لێم خۆش بیت ولێم ببوریت وچاوپۆشیم لێبكەیت، (كُلَّهُ: هەموو گوناهەكان)، (دِقَّهُ:بچووك)؛ ورد وكەمیان، (وَجِلَّهُ: وگەورەیان)؛ گەورە وزۆریان، (وَأَوَّلَهُ: وسەرەتا)؛ یەكەم گوناهـ ، (وَآخِرَهُ: وكۆتایان)، وئەوەی لە نێوان یەكەم وكۆتا گوناهدایە، (وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ: وئاشكرا ونهێنیان)؛ لەو گوناهانەی كەس نایزانێت تەنها تۆ نەبێت -سبحانك-.

فوائد الحديث

ئیبن قەیم دەڵێت: داواكردنی لێخۆشبوون لە گوناهە بچووك وگەورەكان، و ورد ومەزنەكان، ویەكەم وكۆتا، ونهێنی وئاشكرا، ئەم گشتگیریە بۆ ئەوەیە بەندە تەوبە بكات لە هەموو گوناهەكانی؛ ئەوەی دەیزانێـت وئەوەی نایزانێـت.

ووتراوە: (بچووك) پێش (گەورە) خراوە؛ چونكە داواكار پلە بە پلە بەرز دەبێتەوە لە داواكەیدا، هەروەها زۆرجار گوناهە گەورەكان دەكرێت لە سەرەنجامی سووربوون لەسەر كردنی گوناهە بچووكەكان وگوێ نەدان پێیان دروست بێت، وگوناهە بچووكەكان ڕێگا وپەیژەن -هۆكارن- بەرەو تاوانە گەورەكان، بۆیە گونجاوە كە هۆكار لە سەرەتادا باس بكرێت بۆ جەختكردنەوە وسڕینەوەیان.

پاڕانەوە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالی-، وداواکردنی لێخۆشبوون لە هەموو گوناهە بچووك وگەورەكان.

نەوەوی دەڵێت: جەختكردنەوەیە لەسەر نزا كردن وبەكارهێنانی دەستەواژەی زۆر وجۆراوجۆر ئەگەرچیش مانایان نزیك وهاوشێوە بێت.

التصنيفات

ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ لە زیکر کردندا