ئیمانداری بەهێز خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە لە ئیمانداری لاواز، وهەموویان خێریان تێدایە

ئیمانداری بەهێز خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە لە ئیمانداری لاواز، وهەموویان خێریان تێدایە

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیمانداری بەهێز خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە لە ئیمانداری لاواز، وهەموویان خێریان تێدایە، پێداگیر بە لەسەر ئەوەى سوودی بۆت هەیە، وداواى یارمەتی لە خواى گەورە بکە وتەمەڵ مەبە، ئەگەر ناخۆشیەکت تووش بوو، مەڵێ ئەگەر ئاوا وئاوام بکردایە، بەڵکو بڵێ: (قَدَرُ اللهِ وَمَا شَاءَ فَعَلَ،)^، چونکە ووتنی (ئەگەر) دەرگا بۆ شەیتان دەکاتەوە بۆئەوەى کاری خۆی بکات». ^(واتە: ئەوەى قەدەری خواى گەورە بوو ڕوویدا، وئەوەى ویستی جێبەجێ بوو).

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە هەموو ئیماندارێك خێری تێدایە، بەڵام ئیمانداری بەهێز لە ئیمان وهیمەت وسامان بەخشینی وهتد ؛ خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە -عز وجل- لە ئیمانداری لاواز. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەسیەتی ئیمانداری كرد بۆ جێبەجێكردنی هۆكارەكان لەو شتانەی سوودی بۆی دەبێت لە بابەتەكانی دونیا وقیامەت، لەگەڵ متمانە بە خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، وداوای یارمەتی و بەهاناوە هاتن لێی، وپشت بەستن وتەوەكول پێی. دواتر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كرد لە تەمەڵی وكەمتەرخەمی وخاوی لە ئەنجامدانی ئەو كردەوانەی سوودیان هەیە بۆ دونیا وقیامەت. ئەگەر بەندە كۆشش بكات لە كردەوەدا، وهۆكارەكان جێبەجێ بكات، وداوای یارمەتی وبەخشین لە خوای گەورە بكات، لەپاش ئەمە هیچ شتێكی لەسەر نییە جگە لە سپاردنی هەموو شتێك بە الله، ودەبێت بزانێت كە بژاردەی خوای گەورە -عز وجل- ؛ خێرترە، ئەگەر تووشی كارەساتێك بێت، ناڵێت: (ئەگەر ئاوا وئاوام بکردایە) ، (چونکە ووتنی -ئەگەر- دەرگا بۆ شەیتان دەکاتەوە بۆئەوەى کاری خۆی بکات) ؛ لە ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر قەدەر، وخەفەت خواردن بۆ ئەوەی لەدەستی چووە، بەڵكو بە ملكەچی وڕەزامەندییەوە دەڵێت: (قَدَرُ اللهِ وَمَا شَاءَ فَعَلَ) واتە: (ئەوەى قەدەری خواى گەورە بوو ڕوویدا، وئەوەى ویستی جێبەجێ بوو)، ئەوەی ڕوویدا بەپێی ویست وخواستی -ئیرادەی- الله بوو، ئەو زاتە مەزنە چی بیەوێت ؛ جێبەجێی دەكات، وهیچ یەكێك ناتوانێت بڕیاری ئەو ڕەت بكاتەوە، وكەس ناتوانێت بڕیاری ئەو هەڵبوەشێنێتەوە.

فوائد الحديث

خەڵكی لە ئیماندا (باوەڕدا) پلەوپایەیان جیاوازە.

بەهێزبوون لە کردەوەکردندا؛ سونەتە، چونکە بەهۆیەوە مرۆڤ هێندە سوودی دەستدەکەوێت کە بەهۆی لاوازبوونەوە هێندەى دەست ناکەوێت.

پێویستە مرۆڤ سوور بێت وهەوڵبدات بۆ ئەو شتانەى کە سوودی بۆی دەبێت، ودوور بکەوێتەوە لەو شتانەى کە سوودی بۆی نییە.

واجبە ئیماندار داواى یارمەتی بکات لە خواى گەورە لە هەموو کاروبارێکیدا، ونابێت تەنها متمانە بە خۆی بکات.

فەرموودەکە جەختکردنەوەى تێدایە سەبارەت بە بوونی(قەزا وقەدەر)، وباوەڕ بە قەزا وقەدەر پێچەوانەی هەوڵدان وجێبەجێكردنی هۆکارەکان نییە.

نەهی كردن لە ووتنی (ئەگەر) لەڕوانگەی ناڕەزایی وتوڕەیی وبێزاری دەربڕین؛ لەكاتی دابەزینی كارەسات وناڕەحەتیەكان، وحەرامێتی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە قەزا وقەدەری خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.

التصنيفات

مەسەلەکانی قەزا وقەدەر, کردەوەکانی دڵ