إعدادات العرض
خێرکردن لە سامان کەم ناکاتەوە، وبەندە بە لێخۆشبوون لە خەڵکی پەروەردگار شکۆدارتری دەکات، وئەوەى لەبەر الله سادە بێت،^ ئەوا خوای گەورە بەرزی دەکاتەوە
خێرکردن لە سامان کەم ناکاتەوە، وبەندە بە لێخۆشبوون لە خەڵکی پەروەردگار شکۆدارتری دەکات، وئەوەى لەبەر الله سادە بێت،^ ئەوا خوای گەورە بەرزی دەکاتەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرکردن لە سامان کەم ناکاتەوە، وبەندە بە لێخۆشبوون لە خەڵکی پەروەردگار شکۆدارتری دەکات، وئەوەى لەبەر الله سادە بێت،^ ئەوا خوای گەورە بەرزی دەکاتەوە». ^(لەبەر الله سادە بێت، واته: متواضع بێت وخۆی بە گەورە نەزانێت)
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം မြန်မာ ไทย Deutsch 日本語 پښتو অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands తెలుగు Kiswahili தமிழ் دری Fulfulde Magyar ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių or Română Kinyarwanda Српски O‘zbek Moore नेपाली Oromoo Wolof Soomaali Български Українська Azərbaycan ქართული lnالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە خێرکردن لە سامان کەم ناکاتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی دوورخستنەوەى ناخۆشیەکان، وخواى گەورە لەشوێنی ئەم خێرکردنە ؛ زۆر بە بەندە دەبەخشێت وشوێنی دەگرێتەوە بەزیاتریش، بۆیە خێرکردن دەبێتە هۆی زیادبوونی سامان وموڵک نەک کەمبوونی. ولێخۆشبوون لەگەڵ بوونی هێز وتواناى تۆڵەسەندنەوە ؛ پلەى بەندە بەرز دەکاتەوە لەلای پەروەردگاری بۆیە شکۆدارتر وبەهێزتر دەبێت. و هەربەندەیەک لەپێناو الله سادە بێت،^ وخۆی بە گەورەنەزانێت، نەک بەهۆی ترس وبەرژەوەندی بێت، پاداشتەکەى ئەوەیە خوای گەورە بەرزی وشەرەفمەندی پێدەبەخشێت. ^(لەبەر الله سادە بێت، واته: متواضع بێت وخۆی بە گەورە نەزانێت)فوائد الحديث
خێر وسەرکەوتن لە پابەندبوونە بە شەریعەت وکردنی خێرە ئەگەرچیش کۆمەڵێک خەڵکی گومانیان پێچەوانەى ئەمە بێت.
التصنيفات
خێرکردنی سونەت (خۆبەخش)