إعدادات العرض
هیچ مارەییەک دروست نییە مەگەر بە بوونی (ئامادەبوون وڕەزامەندی) وەلی ئەمری (سەرپەرشتیاری) ئافرەتەكە نەبێت
هیچ مارەییەک دروست نییە مەگەر بە بوونی (ئامادەبوون وڕەزامەندی) وەلی ئەمری (سەرپەرشتیاری) ئافرەتەكە نەبێت
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ مارەییەک دروست نییە مەگەر بە بوونی (ئامادەبوون وڕەزامەندی) وەلی ئەمری (سەرپەرشتیاری) ئافرەتەكە نەبێت».
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو हिन्दी 中文 বাংলা Español Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் සිංහල မြန်မာ ไทย 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە Hausa دری Кыргызча Lietuvių Kinyarwanda नेपाली Malagasy Italiano or ಕನ್ನಡ Oromoo Română Soomaali Српски Wolof Українська Moore Tagalog Azərbaycan ქართული Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە ئافرەت هیچ مارەییەکی دروست نییە مەگەر بە بوونی (ئامادەبوون وڕەزامەندی) وەلی ئەمری (سەرپەرشتیاری) ئافرەتەكە نەبێت ؛ كە گرێبەستی هاوسەرگیریەكە بە ئەنجام دەگەیەنێت.فوائد الحديث
بوونی (ئامادەبوونی وڕەزامەندی) وەلی ئەمر (سەرپەرشتیاری ئافرەتەکە) مەرجە بۆ دروستێتی مارەیی، ئەگەر بەبێ وەلی ئەمر یان ئافرەتەكە خۆی بەمارەیی دا ؛ هاوسەرگیریەكەی پوچەڵە ودروست نییە.
وەلی ئەمر نزیکترین پیاوە لە ئافرەتەکەوە -لە ڕووی پەیوەندی خزمایەتی، بۆیە نابێت کەسوکارێکی دوور مارەی ببڕێت لە کاتێکدا کە کەسوکارێکی نزیکی هەیە، بۆ نمونە ئەگەر برایەکی پێگەیشتووی ئاقڵی هەبوو ئەوا دروست نییە ئامۆزایەکی یان مامێکی مارەی ببڕێت چونکە براکەی نزیکترە لێی وبەو شێوەیە.
مەرجە وەلی ئەمرەكە: شیاو -موكەلەف*- ونێر بێت، وهۆشیار بێت سەبارەت بە بەرژەوەندییەكانی هاوسەرگیری، وهەروەها ئاینی وەلی ئەمر وكچەكە وەكو یەك بێت، هەركەسێك ئەم سیفەتانەی تێدا نەبێت ؛ گونجاو نییە ببێتە وەلی ئەمر لە گرێبەستی هاوسەرگیری. *(موكەلەف: مەبەست ئەوەیە ئەركە شەرعییەكانی لەسەر واجب بێت)
التصنيفات
مارەیی