چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواردن ببەخشیت، وسەلام بکەیت لە هەركەسێک بیناسیت یان نەیناسیت

چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواردن ببەخشیت، وسەلام بکەیت لە هەركەسێک بیناسیت یان نەیناسیت

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواردن ببەخشیت، وسەلام بکەیت لە هەركەسێک بیناسیت یان نەیناسیت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا: چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ ئەویش دوو كردەوەی باسكرد: یەكەم: خواردن بەخشین بە هەژارەكان، ئەمیش خێركردن ودیاری ومیوانداری و وەلیمە دەگرێتەوە، وفەزڵی زیاتر دەبێت لە ڕۆژی برسێتی وگرانی. دووەم: سەلامكردن لە هەموو مسوڵمانێك، ئەگەر بیناسیت یان نەیناسیت.

فوائد الحديث

بەپەرۆشی هاوەڵان بۆ فێربوونی ئەو تایبەتمەندی وکردەوانە لە ئایندا کە سوودی دەبێت بۆ دونیا وقیامەت.

سەلام كردن وخواردن بەخشین لە چاكترینی نێو كردەوەكانن لە ئیسلامدا ؛ چونكە فەزڵ وپلەیان بەرزە لەبەر پێویستی خەڵکی پێیان لە هەموو كاتێكدا.

بەم دوو خەسڵەتە چاكەكاری دێتە دی بە قسە وكردەوە، وئەمەش باشترین شێوازی چاكەكارییە.

ئەم تایبەتمەندی وكردەوانە پەیوەستن بە مامەڵەكردنی نێوان مسوڵمانان، وتایبەتمەندی وكردەوەی تر هەیە سەبارەت بە مامەڵەكردنی بەندە لەگەڵ پەروەردگاری.

دەستپێكردن بە سەلامكردن تایبەتە بە مسوڵمانان، مسوڵمان دەست پێشخەری ناکات بەسەلام کردن لە كافرەکان.

التصنيفات

فەزڵەکان وئادابەکان, ئادابەکانی سەلام کردن ومۆڵەت وەرگرتن