{قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ} (سورەتی الإخلاص) وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) سێ جار بخوێنە؛ کاتێک ئێوارە وبەیانیت بەسەردا دێت، بەسن بۆت وهۆکارن بۆ پاراستنت لە…

{قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ} (سورەتی الإخلاص) وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) سێ جار بخوێنە؛ کاتێک ئێوارە وبەیانیت بەسەردا دێت، بەسن بۆت وهۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شتێک

لە عبداللەی کوڕی خوبەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە شەوێكی باراناوی وزۆر تاریكدا دەرچووین، بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی پێشنوێژیمان بۆ بكات، كاتێك گەیشتینە لای، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، پاشان فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، ووتم: چی بڵێتم؟ فەرمووی: «{قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ} (سورەتی الإخلاص) وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) سێ جار بخوێنە؛ کاتێک ئێوارە وبەیانیت بەسەردا دێت، بەسن بۆت وهۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شتێک».

[صەحیحە]

الشرح

عبداللەی کوڕی خوبەیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە شەوێكی زۆر باراناوی وتاریك ؛ دەرچوون بۆ گەڕان بە دوای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی پێشنوێژیان بۆ بكات، گەیشتن پێی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە عبداللە ی فەرموو: «بڵێ (قُلْ)» واتا بخوێنە، بەڵام ئەو هیچی نەخوێند، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەكەی دووبارە كردەوە، عبداللە ووتی: چی بخوێنم ئەی پێغەمبەری خودا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سورەتی -الإخلاص- {قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ..} وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) هەریەكێكیان سێ جار لە بەیانی وئێوارەدا بخوێنە ؛ هۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شەڕ وزیانێك.

فوائد الحديث

سونەتە -موستەحەبە- سورەتەکانى (الإخلاص والفلق والناس) بخوێندرێت لە بەیانی وئێوارەدا، وهۆكارن بۆ پاراستنی بەندە لە هەموو شەڕ وزیانێك.

فەزڵ وپاداشتی خوێندنی سورەتی (الإخلاص)، وموعەویزەكان ؛ سورەتەكانی: (الفلق والناس).

التصنيفات

زیکرەکانی بەیانیان وئێواران