بڵێ: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا، سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا حَوْلَ…

بڵێ: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا، سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ)

لە سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەعرابیەک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: قسەیەکم فێر بکە کە بیڵێم، فەرمووی: «بڵێ: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا، سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ)^، ئەعرابیەکە ووتی: ئەم قسانە -زیکرانە- بۆ پەروەردگارمە، ئەی بۆ خۆم چی بڵێم؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بڵێ: (اللهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَاهْدِنِي وَارْزُقْنِي)^^». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، خودا گەورەترین وشکۆدارترینە، حەمد وسوپاسی زۆر بۆ الله، پاک وبێگەردە ودوورە لە هەموو کەموکورتیەک پەروەردگاری هەموو جیهانیان، هیچ هێز وتوانایەکمان نیە مەگەر هێز وتوانا ویارمەتیەک لە لایەن خوداوە پێمان ببەخشرێت، خودا شکۆدارە -العزیز-ە، ودانایە -الحکیم-ە)، ^^(واتە: خودایە، لێم خۆش بە وڕەحمم پێبکە وهیدایەتم بدە وڕزقم بدە).

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پیاوێكی دەشتەكی پرسیاری لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی زیكرێكی فێر بكات وئەویش بەردەوام بیڵێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بڵێ: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ : هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە) : سەرەتا بە شاهێدی دان بە تەوحید -بە یەك خوا پەرستی- دەستیپێكرد. (اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا : خودا گەورەترین وشکۆدارترینە): واتا : خوای گەورە لە هەموو كەسێك وشتێك مەزنترە. (وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا : حەمد وسوپاسی زۆر بۆ الله) : واتا: حەمد وستایشی زۆر بۆ الله لەسەر سیفەت وكردەوەكانی، ونیعمەتەكانی كە لە ژماردن نایەت. (سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ : پاک وبێگەردە ودوورە لە هەموو کەموکورتیەک پەروەردگاری هەموو جیهانیان) : واتا: الله پاك وبێگەردە لە هەموو عەیب وكەموكورتیەك. (لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ : هیچ هێز وتوانایەکمان نیە مەگەر هێز وتوانا ویارمەتیەک لە لایەن خوداوە پێمان ببەخشرێت، خودا شکۆدارە ودانایە) : واتا: هیچ حاڵێك ناگۆڕێت بۆ حاڵێكی تر مەگەر بە یارمەتی وسەرخستنی الله نەبێت. پیاوەكە ووتی: ئەم وشانە بۆ پەروەردگارمە بۆ یادكردنی و بەمەزندانانی، ئەی بۆ نەفسی خۆم چی بڵێم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بڵێ: (اللهُمَّ اغْفِرْ لِي : خودایە، لێم خۆش بە) : بە سڕینەوەی گوناهەكان وداپۆشینیان. (وَارْحَمْنِي : وڕەحمم پێبکە): بەوەی سوود وبەرژەوەندییە دونیایی وئاینیەكانم پێ ببەخشیت. (وَاهْدِنِي : وهیدایەتم بدە): ڕێنموێنیم بكە بۆ چاكترین حاڵ و بۆ سەر ڕێبازی ڕاست. (وَارْزُقْنِي : وڕزقم بدە): لە سامانی حەڵاڵ وتەندروستی باش وهەموو خێر وسەلامەتیەك.

فوائد الحديث

ئامۆژگاری وهاندان بۆ یادكردنی خواى گەورە، ئەمیش بە ووتنی: (سبحان الله، الحمد لله، ﻻ إله إﻻ الله، الله أکبر).

سونەتە -موستەحەبە- مرۆڤ یادی خواى گەورە بکات وستایشی بکات پێش ئەوەى دەست بکات بە نزا کردن.

سونەتە نزا بکات بە ووتنی جوانترین وباشترین وشەکان، وهەروەها بە ووتنی ئەو نزایانەش لە سونەتدا هاتووە؛ کە کۆی خێری دونیا وقیامەتیان تێدایە، هەروەها دەتوانێت بەویستی خۆی هەر نزایەکی تر بکات.

پێویستە بەندە سوور بێت لەسەر فێربوونی ئەو شتانەى سوودی بۆی دەبێت لە دونیا وقیامەتدا.

ئامۆژگاری كردن بە داواكردنی لێخۆشبوون وڕەحمەت وڕزق، چونكە كۆی خێر وچاكەكان لەمانەدایە.

ڕەحمەت وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر ئومەتەکەی؛ دەیەوێت ئەوەیان فێر بکات کە سوودی بۆیان دەبێت.

ڕەحمەت لەپاش لێخۆشبوون باسكرا ؛ بۆئەوەی پاكبوونەوە كامڵ بێت، لێخۆشبوون پۆشینی گوناهەكان وسڕینەوەیانە ودوورخستنەوەیە لە دۆزەخ، وڕەحمەت گەیشتنە بە خێر وچاكەكان وچوونە بەهەشتە، بەڕاستی ئەمە گەورەترین بردنەوەیە.

التصنيفات

ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ لە زیکر کردندا, ئەو نزایانەی کە لە قورئان وسونەتدا هاتووە