هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن؛ ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە

هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن؛ ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە

لە بەرائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن؛ ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەنێت كە هەردوو مسوڵمانێك بە یەك بگەن لە ڕێگاوبان وهاوشێوەكانی، ویەكێكیان سەلام لە وی تر بكات بە تەوقە كردن ئەوا خوای گەورە لەكاتی ئەو تەوقە كردنەدا لە گوناهیان خۆشدەبێت؛ هەتاوەكو لە یەكتر جیا دەبنەوە بە تەواو بوونی تەوقە كردن یان بە دووركەوتنەوەی لاشەیان لە یەكتر.

فوائد الحديث

تەوقە کردن لەکاتی گەیشتن بە یەکتر؛ سوننەتە، وهاندراوین بۆ ئەنجامدانی.

مەناوی دەڵێت: كاتێك سوننەت دێتە دی ئەگەر دەستی ڕاستی بخاتە نێو دەستی ڕاستی بەرامبەر؛ مەگەر پۆزشێكی شەرعی هەبێت.

هاندان بۆ بڵاوكردنەوەی سەلامكردن، وڕوونكردنەوەی مەزنی پاداشتی تەوقە كردنی مسوڵمان لەگەڵ برای مسوڵمانی.

فەرموودەكە تەوقە كردنی حەرامكراو ناگرێتەوە، وەكو تەوقە كردن لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم.

التصنيفات

فەزڵی کردەوە چاکەکان, ئادابەکانی سەلام کردن ومۆڵەت وەرگرتن