مردن دەهێنرێت لەسەر شێوەى بەرانێک

مردن دەهێنرێت لەسەر شێوەى بەرانێک

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مردن دەهێنرێت لەسەر شێوەى بەرانێک -کە ڕەنگی- سپیە و-هەندێکی کەم ڕەنگی- ڕەشیشی تێدایە، بانگارێک بانگ دەکات: ئەی خەڵکی بەهەشت، سەریان بەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، دەڵێت: ئایا ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ، ئەمە مردنە، وهەموویان بینیوویانە، پاشان بانگ دەکات: ئەی خەڵکی دۆزەخ، سەریان بەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، دەڵێت: ئایا ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ، ئەمە مردنە، وهەموویان بینیوویانە، پاشان سەری دەبڕدرێت، پاشان دەڵێـت: ئەی خەڵکی بەهەشت ژیانی بێ کۆتای وبێ مردن بۆتان بۆیە هەرگیز نامرن، ئەی خەڵکی دۆزەخ ژیانی بێ کۆتایی وبێ مردن بۆتان بۆیە هەرگیز نامرن، پاشان -ئەم ئایەتەى- خوێندەوە: {وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ} [مریم: 39] واتە: {ئەو (ستەمکارانە) لەڕۆژی داخ و خەفەت بترسێنە کاتێک کاروباری (خەڵکی) کۆتایی پێدەھێنرێت لە کاتێکدا ئەوانە غافڵن}، وئەوانە لە غەفڵەت وبێ ئاگاییدان ئەهلی دونیا: {وَهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ} [مريم: 39] واتە: {وباوەڕیش ناھێنن (بەڕۆژی دوایی)}».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە مردن دەهێندرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، لە شێوەى بەرانێکی ڕەش وسپی، بانگ دەکرێت: ئەی خەڵکی بەهەشت ! ئەوانیش سەر وملیان درێژ وبەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، پێیان دەووترێت: ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ ئەمە مردنە، وهەموو پێشتر بینیویانە بۆیە دەیناسن. پاشان بانگکارێک بانگ دەکات: ئەی ئەهلی دۆزەخ، ئەوانیش سەر وملیان درێژ وبەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، پێیان دەووترێت: ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ ئەمە مردنە، وهەموو پێشتر بینیویانە بۆیە دەی ناسنەوە، سەردەبڕدرێت، پاشان بانگکارێک دەڵێت: ئەی ئەهلی بەهەشت مانەوەى هەتاهەتایی بۆ ئێوەیە بۆیە هەرگیز نامرن، وئەی ئەهلی دۆزەخ مانەوەى هەتاهەتایی بۆ ئێوەیە بۆیە هەرگیز نامرن، وئەمیش نیعمەت وبەختەوەریەکی زیاترە کە دەبەخشرێت بە ئیمانداران، وهەروەها سزا وئازاردانى زیاترە لەسەر کافرەکان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەى خوێندنەوە: ﴿وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ وَهُمْ لا يُؤْمِنُونَ﴾ واتە: ﴿ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، سته‌مکاران ئاگادار بکه له ڕۆژی ئاهو ناڵه و په‌شیمانی کاتێک کار له کار ترازاوه‌، له‌کاتێکدا ئه‌وانه له غه‌فڵه‌تدان و باواڕ ناهێنن﴾ لەڕۆژی قیامەتدا ئەهلی بەهەشت جیا دەکرێنەوە لە ئەهلی دۆزەخ، وهەموویان دەچنە ئەو شوێنەى کە بۆ هەتاهەتایی تێیدا دەمێننەوە، بۆیە خراپەکار پەشیمان دەبێتەوە کە چاکەکار نەبووە، وئەوەى کەمتەرخەم بووە پەشیمان دەبێتەوە چونکە چاکەى زیاتری ئەنجام نەداوە.

فوائد الحديث

چارەنووسی مرۆڤ لە قیامەتدا مانەوەى هەتاهەتاییە یان لە بەهەشت یان لە دۆزەخ.

هۆشداریەکی توند سەبارەت بە ناڕەحەتیەکانى ڕۆژی قیامەت وئەو ڕۆژە ڕۆژی حەسرەت وپەشیمانیە.

ڕوونکردنەوەى بەردەوامى بەختەوەری ئەهلی بەهەشت، وبەردەوامی خەفەت وناڕەحەتبوونی ئەهلی دۆزەخ.

التصنيفات

باوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی, سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ, ڕاڤەکردنی -تەفسیرکردنی- ئایەتەکان