هەرکەسێک مزگەوتێک لە پێناو خواى گەورە دروست بکات؛ ئەوا خواى گەورە (خانوویەکی) بۆ دروست دەکات لە بەهەشتدا وەکو ئەوە

هەرکەسێک مزگەوتێک لە پێناو خواى گەورە دروست بکات؛ ئەوا خواى گەورە (خانوویەکی) بۆ دروست دەکات لە بەهەشتدا وەکو ئەوە

لە مەحمودی کوڕی لەبیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: عوسمانی کوڕی عەفان ویستی مزگەوتەکە جارێکی دروست بکاتەوە وخەڵکیش پێیان ناخۆش بوو، وحەزیان کرد مزگەوتەکە وەکو خۆی بمێنێتەوە، ئەویش ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەرکەسێک مزگەوتێک لە پێناو خواى گەورە دروست بکات؛ ئەوا خواى گەورە (خانوویەکی) بۆ دروست دەکات لە بەهەشتدا وەکو ئەوە».

الشرح

عوسمانی كوڕی عەفان -ڕەزای خوای لێبێت- ویستی مزگەوتەكەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دروست بكاتەوە بە شێوەیەكی چاكتر لەوەی لەسەری دروستكراوە، خەڵكی حەزیان بەمە نەكرد ؛ چونكە گۆڕینی مزگەوتە لەو شێوەی لەسەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بنیات نرابوو، لە خشتی قوڕ دروستكرابوو وسەقفی لە لقی دارخورما بوو، بەڵام عوسمان ویستی بە بەرد وگەچ دروستی بكاتەوە، عوسمان -ڕەزای خوای لێبێت- پێیانی ووت ئەو گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە كە فەرموویەتی: ئەوەی مزگەوتێك دروست بكات لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە نەك بۆ ڕیا وناوبانگی بێت، خوای گەورە بەهاوشێوەی كردەوەكەی پاداشتی دەداتەوە، وئەم پاداشتە بریتیە لەوەی: خوای گەورە وەكو ئەوە ماڵێكی بۆ دروست دەكات لە بەهەشتدا.

فوائد الحديث

ئامۆژگاری كردن بۆ دروست كردنی مزگەوت، وڕوونكردنەوەی فەزڵ وپاداشتی ئەم كردەوە مەزنە.

فەزڵ وپاداشتی دروستکردنی مزگەوت؛ نوێکردنەوە وفراوانکردنی مزگەوتیش دەگرێتەوە.

ڕوونکردنەوەى گرنگی دڵسۆزی -ئیخلاص- بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لە هەموو کردەوەکانی بەندەدا.

التصنيفات

حوکمەکانی مزگەوت