ئ خن، من ئمم رد تنها بئو شونم بون ل ردوانى ناو نودا وفربن ن نو ئنجامددم

ئ خن، من ئمم رد تنها بئو شونم بون ل ردوانى ناو نودا وفربن ن نو ئنجامددم

لە ئەبی حازم کوڕی دینارەوە دەڵێت: پیاوانێک هاتن بۆ لای سەهلی کوڕی سەعدی ئەلساعیدی گفتوگۆیان بوو سەبارەت بە مینبەرەکەی سەروەرمان ئایا لە چی دروستکراوە، (سەهل) ووتی: والله من دەزانم لە چی دروستکراوە، وبینیم ؛ یەکەم ڕۆژ کە دانرا ویەکەم ڕۆژ کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەری دانیشت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەیامێکی نارد بۆ فڵان -ئافرەتێک لە ئەنساڕ کە سەهل ناوی هێنا- (پێی فەرموو): «فەرمان بکە بە غوڵامە دارتاشەکەت کە شتێکم بۆ دروست بکات لە دار بۆئەوەى لەسەری دابنیشتم کاتێک قسە بۆ خەڵکی دەکەم»، ئەویش فەرمانى کرد؛ بۆیە دروستی کرد لە داری (تەرفاء:طرفاء) لە (ئەلغابە:الغابة) -کە شوێنێکە نزیک لە مەدینە-، پاشان هێنای، ونێردرا بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد لەشوێنی مەبەست دانرا، پاشان بینیم پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی لەسەری کرد وتەکبیرەی کرد -ووتی: الله أكبر- کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، دواتر ڕکوعی برد کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، پاشان دابەزی بە پشتەوە (گەڕایەوە) ؛ سوجدەى برد لەسەر بنچینەى مینبەرەکە (لەسەر زەوی) پاشان گەڕایەوە، کاتێک تەواوبوو (لە نوێژکردن) ڕووی لە خەڵکی کرد، وفەرمووی: «ئەی خەڵکینە، من ئەمەم کرد تەنها بۆئەوەی شوێنم بکەون لە (کردەوەکانى) ناو نوێژدا وفێربن چۆن نوێژ ئەنجامدەدەم».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پیاوانێک هاتن بۆ لای یەكێك لە هاوەڵان پرسیاریان لێكرد دەربارەی مینبەرەکەی پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم-: لە چی دروستکراوە؟ و لەمباریەوە ناكۆك بوون ومشتومڕیان بوو، ئەویش (سەهل) پێیانی ووت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەیامێکی نارد بۆ ئافرەتێك لە ئەنساڕەكان كە خزمەتكارێكی دارتاشی هەبوو، پێی فەرموو: بڵێ بە غوڵامەكەت كە میبنەرێكم بۆ دروست بكات بۆئەوەی لەسەری دابنیشم كاتێك قسە بۆ خەڵكی دەكەم، ئافرەتەكە وەڵامی دایەوە، وفەرمانی بە غوڵامەكەی كرد كە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مینبەرێك دروست بكات لە داری (تەرفاء:طرفاء)، كاتێك تەواو ؛ ئافرەتەكە ناردی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمانی كرد و لەشوێنی خۆی دانرا لە مزگەوتدا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (جارێكیان) لەسەری نوێژی کرد وتەکبیرەی کرد -ووتی: الله أكبر- کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، دواتر ڕکوعی برد کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، پاشان دابەزی بە پشتەوە (گەڕایەوە) ؛ بێ ئەوەی ئاوڕ بداتەوە بۆ پشتەوە، وسوجدەى برد لەسەر بنچینەى مینبەرەکە (لەسەر زەوی) پاشان گەڕایەوە، کاتێک تەواوبوو (لە نوێژکردن) ڕووی لە خەڵکی کرد، وفەرمووی: ئەی خەڵکینە، من ئەمەم کرد تەنها بۆئەوەی شوێنم بکەون لە (کردەوەکانى) ناو نوێژدا وفێر بن كە چۆن نوێژ ئەنجامدەدەم.

فوائد الحديث

بەکارهێنانى مینبەر، و وتاردانی وتاربێژی لەسەری ؛ سونەتە، سوودەکەى ئەوەیە ئامادەبووان پەیامەكە دەبیستن وپێیان دەگات.

نوێژکردن لەسەر میبنەر بۆ فێركردن ؛ ڕێگەپێدراوە، وهەروەها دروستە ئاستی ئیمام بەرزتر بێت لەئاستی نوێژخوێنان ئەگەر بۆ پێویستیەك بێت.

داواكردنی یارمەتی لە ئەوانەی شارەزاییان هەیە لە پیشەسازیەكان بۆ جێبەجێكردنی پێویستی مسوڵمانان بێت ؛ ڕێگەپێدراوە.

جوڵە وکردەوەیەکی کەم لە ناو نوێژدا بۆ پێویستی ؛ ڕێگەپێدراوە.

ڕێگەپێدراوە نوێژخوێن سەیری ئیمام بکات لەناو نوێژدا بۆئەوەى لێیەوە فێر بێت، وئەمە نابێتە هۆی نەمانی خشوع لە نوێژدا.

التصنيفات

سیفەتی نوێژ