إعدادات العرض
لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ ئەوەیە واز بهێنێت لە شتێک کە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت
لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ ئەوەیە واز بهێنێت لە شتێک کە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ ئەوەیە واز بهێنێت لە شتێک کە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت».
الترجمة
العربية Tagalog Português دری অসমীয়া বাংলা پښتو Hausa Tiếng Việt Македонски O‘zbek Kiswahili ភាសាខ្មែរ ਪੰਜਾਬੀ Moore తెలుగు اردو Azərbaycan ไทย አማርኛ Magyar Türkçe ქართული 中文 ಕನ್ನಡ ગુજરાતી Українська Shqip हिन्दी Кыргызча Српски Kinyarwanda тоҷикӣ Wolof Čeština Русский Bahasa Indonesia English தமிழ் नेपाली മലയാളം kmr فارسی Bambara ms Bosanski Lietuviųالشرح
پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ڕوونی کردۆتەوە: کە لە جوانی وكامڵی ئیسلامەتی موسڵمان وكامڵی ئیمانی؛ ئەوەیە دوور بكەوێتەوە لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە و تایبەت نییە بە ئەو و گرنگ نییە بۆی و سوودی پێناگەیەنێت لە قسە و کردەوەکاندا، و دوور بكەوێتەوە لەو شتانەی کە پەیوەندییان پێوەی نییە لە کاروباری ئاین و دونیادا، چونکە سەرقاڵبوونی مرۆڤ بەوەی كە هی ئەو نییە وپەیوەندی پێوەی نییە؛ لەوانەیە سەرقاڵی بکات لەوەی کە پەیوەندی پێوەی هەیە، ئەگەر وا نەكات لەوەیە بیبات بەرەو ئەو شتەی کە دەبێت لێی دوور بکەوێتەوە؛ چونکە مرۆڤ بەرپرسیارە لەسەر کردەوەکانی لە ڕۆژی دواییدا.فوائد الحديث
خەڵکی لە ئیسلامەتیدا جیاوازن، و ئیسلامەتی بە هەندێک کردەوە چاکتر وباشتر دەبێت.
وازهێنان لە قسە و کردەوەی بێهوودە و زیادە؛ بەڵگەیە لەسەر کامڵبوونی ئیسلامەتی مرۆڤ.
هاندان بۆ سەرقاڵبوون بەوەی کە پەیوەندی بە مرۆڤەوە هەیە لە کاروباری ئاین و دونیایدا، جا ئەگەر لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ وازهێنانی بێت لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە، کەواتە لە چاکی ئیسلامەتیش ئەوەیە سەرقاڵ بێت بەوەی کە پەیوەندی پێوەی هەیە.
ئیبن قەییم -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- هەموو خۆپارێزیی (وەرعی) لە یەک وشەدا کۆکردۆتەوە، و فەرموویەتی: «لە چاکی ئیسلامی مرۆڤ وازهێنانیەتی لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە»؛ ئەمەیش وازهێنان دەگرێتەوە لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە: لە قسە کردن، و سەیر کردن، و گوێگرتن، و بەركەوتن بە دەست، و ڕۆیشتن، و بیرکردنەوە، و هەموو جوڵە ئاشکرا و شاراوەکانی تر، ئەمە وشەیەکی شیفادەرە لە خۆپارێزیدا.
ئیبن ڕەجەب دەڵێت: ئەم فەرموودەیە بنچینەیەكە لە بنچینەكانی ئەدەب وڕەوشت.
هاندان بۆ فێربوونی زانستی شەرعی؛ چونکە بەهۆیەوە مرۆڤ دەزانێت چی پەیوەندی پێوەی هەیە وچی پەیوەندی پێوەی نییە.
فەرمان کردن بە چاکە، و ڕێگری کردن لە خراپە، و ئامۆژگاری كردن؛ لەو شتانەن کە پەیوەندییان بە مرۆڤەوە هەیە چونکە فەرمانیان پێکراوە.
مانای گشتی فەرموودەکە؛ ئەمەیش لەخۆ دەگرێت: دوورکەوتنەوە لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە لەو شتانەی کە خوای گەورە حەرامی کردووە و ئەوەی كە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێی ناخۆش بووە، هەروەها ئەوەی کە پێویستی پێی نییە لە بابەتەكانی ڕۆژی دواییدا وەكو ڕاستییە غەیبیەكان -نەبینراوەكان- و وردەکارییەکانی حوکم لە خوڵقێنراو و فەرماندا، و پرسیار کردن و گەڕان بەدوای مەسەلە گریمانەیی و دانراوەکاندا کە ڕوویان نەداوە، یان ڕەنگە هەر ڕوونەدەن، یان وێنای ڕوودانیان ناکرێت.
التصنيفات
ڕەوشتە ناشیرینەکان