إعدادات العرض
هەرکەسێک بە براكەی بڵێت: ئەی کافر، ئەوا بەسەر یەکێكیاندا دەشکێتەوە، ئەگەر ئەو کەسەی وای پێوتووە وابێت، ئەگەر نا ئەوا بەسەر خۆیدا دەشکێتەوە
هەرکەسێک بە براكەی بڵێت: ئەی کافر، ئەوا بەسەر یەکێكیاندا دەشکێتەوە، ئەگەر ئەو کەسەی وای پێوتووە وابێت، ئەگەر نا ئەوا بەسەر خۆیدا دەشکێتەوە
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بە براكەی بڵێت: ئەی کافر، ئەوا بەسەر یەکێكیاندا دەشکێتەوە، ئەگەر ئەو کەسەی وای پێوتووە وابێت، ئەگەر نا ئەوا بەسەر خۆیدا دەشکێتەوە».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية Tiếng Việt অসমীয়া Bahasa Indonesia Nederlands Kiswahili English Hausa ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Română Русский Português ไทย Bosanski తెలుగు मराठी دری Türkçe አማርኛ বাংলা Malagasyالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات لەوەی کەسێک بە برا موسوڵمانەکەی بڵێت: ئەی کافر، بەهۆی وشەی كوفرەوە یەکێكیان شایستەی ئەو وشەیە، ئەگەر ئەو كەسەی وای پێوتووە وابێت، ئەگەر نا ئەوا ئەو وشەیە بەسەر خۆیدا دەشکێتەوە.فوائد الحديث
سەرزەنشتکردنی موسوڵمان لەوەی شتانێک بڵێت بە برای موسوڵمانی کە تێیدا نیە لە سیفەتەكانی تاوانباری وکوفر کردن.
هۆشداریدان لەو وتە ناڕەوا وخراپە، ئەوەی بە ناهەق بیڵێت بە براكەی لە مەترسیدایە، وپێویستە ئاگامان لە زوبانمان بێت، وهیچ نەڵێین مەگەر بە حەق وڕاستی نەبێت.