خواى گەورە بە ئەو کەسە دەفەرموێت کە كەمترین سزای هەیە لە دۆزەخدا: «ئەگەر هەموو شتێکی سەر زەوی موڵکی تۆ بوایە، ئایا دەتبەخشی تەنها بۆ ئەوەى خۆت ڕزگار بکەیت؟» دەڵێت:…

خواى گەورە بە ئەو کەسە دەفەرموێت کە كەمترین سزای هەیە لە دۆزەخدا: «ئەگەر هەموو شتێکی سەر زەوی موڵکی تۆ بوایە، ئایا دەتبەخشی تەنها بۆ ئەوەى خۆت ڕزگار بکەیت؟» دەڵێت: بەڵێ

لە ئەنەسی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە بە ئەو کەسە دەفەرموێت کە كەمترین سزای هەیە لە دۆزەخدا: «ئەگەر هەموو شتێکی سەر زەوی موڵکی تۆ بوایە، ئایا دەتبەخشی تەنها بۆ ئەوەى خۆت ڕزگار بکەیت؟» دەڵێت: بەڵێ. پەروەردگار دەفەرموێت: «داوای شتێکم لێکردیت لەمە کەمتر کاتێک لە پشتی ئادەم بوویت: (هاوبەش وشەریک بۆ من بڕیار نەدەیت، بەڵام تۆ پێداگیر بوویت لەسەر شیرک وهاوبەش بڕیاردان)».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات ئەو كەسەی كە كەمترین سزا وئازاری لەسەرە لە دۆزەخدا پاش ئەوەی چووە نێویەوە خوای گەورە پێی دەفەرموێت: ئەگەر هەموو دونیا وئەوەی تێیدایە موڵكی تۆ بووایە ؛ دەتكرد بە قوربانی بۆئەوەی ڕزگارت بێت لەم ئازارە؟ دەڵێت: بەڵێ، الله دەفەرموێت: فەرمانم پێت كرد وداوای شتێكی زۆر لەمە كەمترم كرد كە پەیمانت لێوەرگیرا لەكاتێكدا لە پشتی ئادەم بوویت -پەیمانەكەش ئەوەیە-: بەهیچ شێوەیەك هاوبەشم بۆ بڕیار نەدەیت؛ بەڵام كاتێك تۆم هێنایە دونیاوە هەر پێداگیر بوویت لەسەر هاوبەش بڕیاردان.

فوائد الحديث

فەزڵ وپلە وپایەی تەوحید -یەك خوا پەرستی- وئاسانی كردەوە پێكردنی.

ترسناكی شیرك -هاوبەشدانان- بۆ الله -سبحانه وتعالی- وسەرەنجامی خراپی.

خوای گەورە پەیمانی وەرگرت لە نەوەكانی ئادەم لەكاتێكدا لە پشتی باوكیان (ئادەم) بوون ؛ بەوەی شیرك وهاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن.

هۆشداریدان لە شیرك، وهەموو دونیا فريای كافر ناكەون لە ڕۆژی قیامەتدا.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا